»  وەرزش
 پیشەگەرێكی كورد لە ئەڵمانیا یاری رەكبی دەكات



هەڵۆ بایز: هیوادارم بناغەیەكی یاری رەكبی لە كەركوك  دابمەزرێنم 

هەڵۆ بایز لە دایكبووی 1988ی شاری كەركوك و ئێستای دانیشتووی وڵاتی ئەڵمانیەو یاریزانی هەڵبژاردەی عێراقە بۆ یاری ڕەكبی و بەیەكەم یاریزانی كەركوكی پیشەگەری ئەو یارییە ئەژمار دەكرێت،  لە دیدارێكیدا لەگەڵ لاپەرەی وەرزشی (هەواڵ) باس لە  ئەزموونی خۆی لەگەڵ یاری ڕەكبی دەكات . 
* كەی دەستت بە یاری ڕەكبی كرد؟ 
- پاش گەیشتنم بۆ وڵاتی ئەڵمانیا لەساڵی 2015 دەستم بە یاری ڕەكبی كرد. 
* پێشتر  ئەو یارییەت كرد بوو؟ 
-من خۆم یاریزانی هێزی لەش بووم لە كەركوك .
* هۆكاری چیە یاری ڕەكبیت هەڵبژارد سەرباری ئەوەی یارییەكە توندە؟
- وەكو باسم كرد پێشتر یاریزانی هێزی لەش بووم، بۆیە خۆم بە گونجاو دەزانی بۆ یاری ڕەكبی، لە لایەكی ترەوە وەكو سەرچاوەی دارایی  داهاتێكی باشی هەیە . 
* لە چ یانەیەك یاری دەكەیت ؟ 
- لە تیپی یانەی فۆرتسبۆرگ كە لە خولی پلە یەكی ئەڵمانیای رەكبی دەكات، هەروەها بانگهێشت كراوم بۆ ریزی هەڵبژاردەی رەكبی عێراق . 
* وەكو پیشەگەرێكی یارییەكە ئاواتت چییە ؟ 
- هیوادارم بتووانم لە كەركوك بناغەی یارییەكە دروست بكەم و لەم سەردانەشم كاری بۆ دەكەم.

‌ 1122 جار بینراوه‌
12/23/2017 10:13:48 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved