»  وەرزش
شــەڕی ئەســتێرەكان


كاتژمێر 3ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ  یەكێك  لە گرنگترین رووداوەكانی جیهان روودەدات ، ئەویش بەڕێوەچوونی كلاسیكۆی خولی ئیسپانیایە لە نێوان هەردوو یانەی ریاڵ مەدریدو بەرشلۆنە،  كە ڕەنگە زیاتر لە یەك ملیار بینەر لە سەرتاسەری جیهان تەماشای بكەن.
 لاپەڕەی وەرزشی ( هەواڵ)  گرنگی كلاسیكۆی خولی ئیسپانی ئاراستەی چەند  هاندەرێكی هەردوو یانە لە چینوتوێژە جیاوازەكان كرد وەڵامەكانیشیان بەم شێوەیەبوو : 
دارەوان قادر، راهێنەر:” هەمیشە كلاسیكۆی ئیسپانی بە بەیەكێك لە بەهێزترین كلاسیكۆكان ئەژمار دەكرێت، چونكە یانەی ریاڵ مەدریدو بەرشلۆنە دیارترین ئەستێرەكانی جیهان لە خۆیان دەگرن “.
ئەمیر فەخرەدین، مامۆستا:”  لەبەر بوونی ئەستێرەكانی یاری تۆپی پێی جیهان لەو دوو یانەیەو چڕبوونی راگەیاندنی جیهانی لەسەر ئەو دوو یانەو بوونی دوو ئەستێرەی وەك لیۆنێل میسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ كە خاوەن زۆرترین خەڵاتەكانی باشترین یاریزانی جیهانین، یارییەكە تاموچێژی تایبەت دەبێت.
*موزەفەر عەسكەر، دەلاك “ زۆر بە كورتی هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆبوونی ژماریەكی زۆری ئەستێرەكانی تۆپی پێی جیهان لە نێو پێكهاتەی هەردوو یانەكە . 
ئەحمەد حەساری، یاریزانی تۆپی پێ “ هۆكارەكەی دەگەڕێنمەوە بۆ ئەوەی ئەو دوو یانەیە زۆرترین رێژەی هاندەریان هەیە لە سەرتاسەری جیهان و هەردوو یانەش درێخی ناكەن لە پەلكێشكردنی باشترینی یاریزانانی جیهان بۆ ریزەكانیان .
نیزاڵ عەبدولڵا، كارگێڕی یانەی سولاف “ بە بۆچوونی  خۆم بە پلەی یەكەم ڕاگەیاندن هۆكارە و دووەمیش بونی میسی و رۆناڵدۆ . 

‌ 1050 جار بینراوه‌
12/23/2017 10:14:11 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved