نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  شەکری تاڵ
دیسان نەگبەتی بەرۆكی كوردی گرتەوە



حاجی قادری مەزن دەڵێ:
"كوردی ئێمە نەزان و پاشكەوتن
پێكەوە پووش و ئاگر و نەوتن"
ئێمەی گەلی كورد بە درێژایی مێژوو لە پێناو ئەم خاكە قوربانیمان داوە، لە سوڵتانەكانی عوسمانیەوە تا ئەمڕۆ، ئێمە خوێن دەڕێژین بۆ ئازادی ئەم خاكە، ناكرێ بەدەستی خۆمان ئەوەی بنیادمان ناوە خاپوریكەین.
ئەوەی لەم چەند رۆژە دەگوزەرێ و بەتایبەت كە زۆنی سەوزی گرتۆتەوە، بەناوی خۆپیشاندان و داوای ماف و ئازادی لە دەستێكی پیلانگێڕی و ئاژاوە نانەوە بۆ ئەم سنورە هیچیتر نابینم و نیە، چونكە خۆپیشاندان و ناڕەزایی بەسوتاندنی دامودەزگا مەدەنیەكان چارەسەر ناكرێ بگرە خراپتر دەبێ، رەنگە بەشێكی زۆرمان رۆژانە بۆ رایكردنی ئیشوكارەكانمان روو لەم دامودەزگا خزمەتگوزاریانە بكەین، سوتانی قائیمقامیەت و ناحیەو شارەوانی و كارەباو ئاو ئاوەڕۆ و تاپۆی خانوبەرەو دادگاكان، چ سودێك بە خۆپیشاندان و مافی هاوڵاتیان دەگەیەنێت، لەكاتێكدا فەرمانبەرانی ئەو دامودەزگایانە بەدەست كەمی موچەو خراپی گوزەرانەوە دەناڵێنن.
ئەگەر ئێمەی كورد شانازی بەشاری رانیەی دەروازە راپەڕینەوە بكەین كەلەدژی رژێمی گۆڕ بەگۆڕ چەخماخەی راپەڕین لەوشارە هەڵكرا، بەڵام ئەمڕۆ تەواوی دامودەزگاكانی  بوونە سوتماك و رۆڵەكانی دەستیان بەخوێنی یەكتر سوربوو، یان شارێكی وەك تەق تەق كە بوكی رازاوەی كەناری زێی بچوكە، رۆژگارێك رۆڵەكانی ئەم هەرێمە بەناوی ئەنفالەوە لەم شارە كۆدەكرانەو رەوانەی بیابانەكانی خوارووی عێراق دەكران، بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆ بەناوی خۆپیشاندانەوە تەوای دامودەزگا مەدەنیەكانی بوونە سوتماك و ئێستا شار بێ ناسنامەو بێ تاپۆیە لەگوندێكی وێران دەچێ، من لەگەڵ هەموو خۆپیشاندانێكی مەدەنیانەو دوور لەتوندو تیژی و بەلاڕێدا بردنم، بەڵام ناكرێ خوێنی گەنجە خێرلەخۆ نەدیوەكانی وڵاتم بەدەستی یەكتر بڕێژرێ، خۆزگە برایانی پێشمەرگەو ئاسایش و هێزەكانی ناوخۆ لولەی تفەنگەكانتان نەدەكردە سینگ كوڕە كوردە هاو زوبانەكانی خۆتان، ئەوان داوای نان و ئازادی دەكەن، ئەم وڵاتە پڕ لە خێرو بێرە ئەگەر بەیەكسانی و دادپەروەری سامانەی دابەشبكرێت هەموومان وەك شا دەژین، بەڵام چی بكەین وا بەدەستی كۆمەڵێك گەندەڵەوە چارەنوسی ئەم گەلە ستەم دیدەیە رەش كراوە، هەر رۆژەی كێشەیەك بەرۆكی رۆڵەكانی دەگرێ، ئێستا بەشێكی زۆری هاوڵاتیان شەهیدو برینداریان بۆ چۆتەوە ماڵ لەگەڵ ئەوەشدا لەسوتاندنی دامودەزگاكانی حكومەتدا هاوڵاتیان زەرەرەندی یەكەمن، كە شوێنێك نەماوە بۆڕایی كرنی مامەڵەكانی رۆژانەیان.
گەلۆ ئەمە چ نەگبەتیەكە بەرۆكی ئێمەی گرتووە رۆژێك شەڕی نەگریسی داعش رۆڵەكانمان شەهید دەكات و خوێنی ئالیان دەبێتە گوڵاڵە سورەی نەورۆز، رۆژێك حەشدی شەعبی شارەكانمان داگیر دەكاو ئاوارەی لادێ و شارمان دەكا، ئێستاش خۆمان خەریكی شكانی هێسكی یەكترو خوێنی یەكتری دەڕێژین، ئای چەند وێرانە وڵات، ئای چەند بێ بەزەیین لەدژی یەك، ئاخۆ دەبێ رۆڵەكانی ئەم هەرێمە بیر لە داهاتوویەكی رۆشن نەكەنەوە هەموومان بەبێ تەقەو بێ خوێن رشتن داوای مافی خۆمان بكەین و لولەی تفەنگمان تێنەكرێ و شەهید نەكرێین...
 ئیمزا
ئیدریس عەبدوڵا


‌ 2692 جار بینراوه‌
12/23/2017 10:14:48 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved