»  هەمەڕەنگ
رێكاف فریشتەی ئەوین بڵاو دەكاتەوە




هونەرمەندی لاو رێكاف عەلی، گۆرانییەكی نوێ بە ناوی فریشتەی ئەوین بەرهەمدەهێنێت .
رێكاف عەلی، لە لێدوانێكیدا بۆ دوا لاپەڕەی (هەواڵ)، وتی:”ئەم بەرهەمە نوێیەم بەناوی فریشتەی ئەوینەو تێكستی بەرهەمەكەش لەلایەن نزار ناشاد دانراوە و ئاوازەكەش لە هونەرمەند فارس ئۆمید وەرگیراوە كە بەرهەمێكی كۆنەو لە ئێستاشدا بە ئەڕێنجی تازە و تێكستی كوردی دووبارەم كردۆتەوە”، ئاشكرایشی كرد:”كاری موزیكی فریشتەی ئەوین لەلایەنی ستۆدیۆ ئەكتیڤەوە كاری بۆ ئەنجامدراوە”.
رێكاف عەلی، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”تا ئێستا بۆ كارەكەم هیچ سپۆنسەرێكم نەبووە و هێشتا كاری دەنگییەكە میكس و ماستەرینگی ماوە”، وتیشی:”هەوڵدەدەم بە چەند رۆژێك دوای سەری ساڵی نوێ كاری كلیپی بۆ ئەنجام بدەم”.
ناوەڕۆكی فریشتەی ئەوین باس لە وەسفی كچێك دەكات كە جوانییەكەی وەكو ئەفسانەیەو سەرجەم تێكستكە خۆی لە وەسفكردن دەبینێتەوە، بەوتەی رێكاف-یش فریشتەی ئەوین لە كوردستان كلیپ دەكرێت.

‌ 819 جار بینراوه‌
12/23/2017 10:16:13 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved