»  هەمەڕەنگ
نیشتمانێك بێ هاوڵاتی نمایش كرا




سێشەممەی رابردوو 19 / 12 / 2017 لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری كەركوك و لە نواندن و دەرهێنانی شانۆكار سیروان بێلانە مۆنۆدرامای نیشتمانێك بێ هاوڵاتی نمایشكرا.
هونەرمەند سیروان بێلانە سەرۆكی تیپی شانۆیی ئاشتی سەبارەت بە مۆنۆدراماكە بۆ دوا لاپەڕەی هەواڵ وتی “ نیشتمانێك بێ هاوڵاتی بەرهەمی تیپی شانۆیی ئاشتییەو لە نواندن و دەرهێنانی خۆمەو بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیرو هونەری كەركوك هاوكاری بەرەهەمەكە دەكات”.
بێلانە وتیشی “ ئەم كارە وەك سەرەتایەك بوو بۆ دەستپێكردنەوەی چالاكی هونەرەی كە بە هۆی روداوەكانی ئەم دواییەوە، بەتەواوی لە شاری كەركوك سستی پێوە دیارە، بەو هیوایەی ژیانی مەدەنی بە تەواوی بۆ شارەكە بگەڕێتەوە، هونەریش جومگەیەكی گرنگی مەدەنییەتە”.
سیروان وتیشی لە ماوەی داهاتوودت ژمارەیەك چالاكی خۆراوجۆر ئەنجام دەدین.

‌ 899 جار بینراوه‌
12/23/2017 10:16:37 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved