»  هەمەڕەنگ
سێیەمین كۆنگرەی پرۆگرامی بەهێزكردنی دیموكراسی بەڕێوەچوو



سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممەی رابردوو بە دروشمی (بە هاوبەشێتی كەركوك بونیاد دەنێین) سێیەمین كۆنگرەی پرۆگرامی بەهێزكردنی دیموكراسی لە شاری كەركوك بەڕیوەچوو.
بە ئامادەبوونی ژمارەیەك ئەندام ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و بەڕیوەبەری فەرمانگە حكومییەكان و لێپرسراوی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و رۆژنامەنووس و رۆشنبیرانی شاری كەركوك لەسەرجەم نەتەوەكانی شارەكە، بە دروشمی (بە هاوبەشێتی كەركوك بونیاددەنێین) سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممەی رابردوو 20 / 12/ 2017 سێیەمین كۆنگرەی پرۆگرامی بەهێزكردنی دیموكراسی لە هۆڵی ئەفراح/2ی شاری كەركوك بەڕیوەچوو.
لەو كۆنگرەیەدا كە پرۆژەیەكی درێژخایەنی كۆمەڵەی هیوای عێراقی و سێ رێكخراوی دیكەیەو لە لایەن بورهان حاجی سلێمان سەرنووسەری رۆژنامەی هەواڵ و بڵند زەندی سەرپەرشتیاری پرۆژەكەوە بەڕێوەچوو، بە تێرو تەسەلی باس لە پرۆگرامەكەو قۆناغەكانی كرا كە مەبەست لێی دروستكردنی پردی پەیوەندییە لە نێوان (هاوڵاتی و بەرپرس) هەروەها نێوان دەزگا تەشریعی و تەنفیزی و راگەیاندنەكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، هەروەها بڕیاری كردنەوەی ژووری هەماهەنگی نێوان لێژنەی پرۆگرامەكەو ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك قسەی لەبارەوە كرا.






‌ 1141 جار بینراوه‌
12/23/2017 10:17:11 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved