»  کوردستان
مانگی داهاتوو مامەڵەی جیاكردنەوەی فۆرمی خۆراك رایی دەكرێت
 رەوان تاڵیب



لە مانگی دوودا دەست بە وەرگرتنی مامەڵەی فۆرمی خۆراكی نوێ بۆ ئەو هاوڵاتیانە دەكرێت كە تازە خێزانیان پێكەوە ناوەو بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراكیش رایدەگەیەنێت:” هۆكاری دواكەوتنەكە بۆ دابەشكردنی فۆرمی خۆراكی ئەمساڵ دەگەڕێتەوە كە مانگێك دوا كەوت.
عوسمان شوانی، بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ(هەواڵ)، رایگەیاند:”لە مانگی دوودا دەست بەوەرگرتنی مامەڵەی فۆرمی خۆراكی نوێ بۆ ئەو هاوڵاتیانە دەكرێت كە فۆرمی خۆراكیان نییەو تازە خێزانیان پێكەوە ناوە”، ئەوەشیخستەڕوو:”هۆكارەكەی بۆ دابەشكردنی فۆرمی خۆراكی ئەمساڵ دەگەڕێتەوە كە بۆ مانگێك دواكەوت”.
بەوتەی  بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە كەركوك، لە مانگی دووەوە وەكو ساڵانی پێشوو دەستدكرێت بە دروستكردنی فۆرمی خۆراك بۆ ئەو كەسانەی كە فۆرمیان نییە، هاوكات ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”مانگی یەكی ئەمساڵیش تەرخان كرا بۆ دابەشەكردنی فۆرمەكە بەسەر بریكارەكانی خۆراك”.
باسی لەوەشكرد:”لە ساڵانی رابردوو لە پێش هاتنی مانگی یەك دابەشكردنی فۆرم تەواو دەبوو، بەڵام لە مساڵدا دواكەوت”، هەروەها وتیشی:”هۆكاری دواكەوتنی دەركردنی فۆرمی خۆراك دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هۆكارانەی سەرەوە”.

‌ 640 جار بینراوه‌
1/6/2018 10:02:00 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved