»  کوردستان
داوا دەكرێت موچەی مامۆستایانی خوێندنی كوردی لەلایەن بەغداوە دابین بكرێت
 رەوان تاڵیب



 بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی كوردی لە كەركوك داوا دەكات، موچەی مامۆستایانی بەشەكەیان لەلایەن بەغداوە دابین بكرێت و لە كەركوك دابەش بكرێت.
رەئوف سەعدوڵڵا، بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی كوردی لە كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”هەوڵەكانی خوێندنی كوردی بۆ گواستنەوەی راژەی مامۆستایان بۆ شاری كەركوك یاخود ناردنی موچەكانیان لە بەغداوە جیاوازە لەو هەوڵانەی كە لە ئێستادا حكومەتی هەرێم و عێراق باسی لێوەدەكەن”، ئەوەشیخستەڕوو:”ئێمە هەوڵەكانمان بۆ ئەوەیە موچەكانمان بگوازرێتەوە بۆ كەركوك “.
بەوتەی، بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی كوردی لە كەركوك، ئەوە مافی یاسایی مامۆستایانی كەركوكەو ئێمە دەمانەوێ بیگەڕێنینەوە، هاوكات باسی لەوەشكرد:”ئێمە داوامان كردووە میلاكمان بگوازرێتەوە بۆ سەر حكومەتی عێراق یاخود ئەو بەشە بودجەیەی بۆ مامۆستایانی كوردی لە كەركوك تەرخانكراوە ببڕدرێت و لەكەركوك بماندرێتێ”.
رەئوف سەعدوڵڵا، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”وەكو مامۆستایان پێمان خۆشە كە حكومەتی عێراق موچەی مامۆستایانی هەرێم دابین بكات، بەڵام ئەوە ئێمە پاشگەزناكاتەوە لەو هەوڵانەمان بۆ كەركوك”، وتیشی:”ئێمە سورین لەسەر ئەوەی موچەكان لە كەركوك دابەش بكرێت”.

‌ 177 جار بینراوه‌
1/6/2018 10:03:06 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved