»  کوردستان
بە مەدەنیكردنی فڕۆكەخانەی كەركوك لە ئێستادا بەدوور دەزانرێت
 رەوان تاڵیب



 ئەندامێكی ئەنجومەنیش پارێزگای كەركوك دەڵێت: ئەو هەواڵانەی باس لە بەمەدەنیكردنی فڕۆكەخانەی كەركوك دەكەن تەنها قسەن نەك كردار.
ئەحمەد عەسكەری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەسەر لیستی برایەتی، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ) رایگەیاند:”ئەو هەوڵانەی باس لە بە مەدەنیكردنی فڕۆكەخانەی كەركوك دەكەن تەنها قسەن”، هاوكات ئەوەشیخستەڕوو:”هەوڵەكان بۆ بە مەدەنیكردنی فڕۆكەخانەكە لە رابردوودا كاری بۆ كراوەو هەوڵەكانی بۆ بەگەڕخراون، بەڵام جێبەجێنەكران”.
بەوتەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەسەر لیستی برایەتی، تاوەكو ئێستا هیچ نوسراوێكی فەرمی نەهاتووە كە فڕۆكەخانەكە بكرێتە مەدەنی، هاوكات ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”تەنها هەندێك كەس باسی ئەوە دەكەن كە كاریان بۆ ئەوە كردووە كە فڕۆكەخانەكە بكرێتە مەدەنی، بەڵام هەمووی قسەیەو هیچ شتێكی فەرمی لەو بارەیەوە نییە”.
ئەحمەد عەسكەری ئەوەشیخستەڕوو:”ئەوانەی باسی ئەو پرۆژەیە دەكەن هەریەكەیان لە ئاوازێك دەخوێننن و تاوەكو ئێستا هیچ كام لەو هەوڵانە راست نەبوونە”.

‌ 188 جار بینراوه‌
1/6/2018 10:03:50 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved