»  کوردستان
سەبارەت بە خورماتوو توركمانەكان لەگەڵ پارێزگارو سەرۆك ئەنجومەنی سەڵاحەدین رێكدەكەون




پارێزگاری سەڵاحەدین و سەرۆك ئەنجومەنەكەی و بەرپرسە توركمانەكانی خورماتوو لە نوسینگەی نیازی معمار ئۆغڵۆ لەشاری بەغدا كۆدەبنەوەو واژوو لە سەر چەند بڕیارێكی تایبەت بە خورماتوو دەكەن.
سەرچاوەیەكی تایبەت بۆ (هەواڵ) رایگەیاند:” كاتژمێر 8ی ئێوارەی رۆژی 27/12/2017 لە گەڕەكی حارسیەی شاری بەغداو لە نوسینگەی تایبەتی نیازی معمار ئۆغڵو بڕیاردەری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، كۆبوونەوەیەك لە نێوان هەریەك لە (ئەحمەد عەبدوڵڵا جبوری- پارێزگاری سەڵاحەدین و ئەحمەد عەبدولجەبار كەریم- سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین و نیازی معمار ئۆغڵو- پەرلەمانتار و ئەبو رەزا نەجار- سەركردە لە حەشدی توركمانی و محەمەد مەهدی بەیاتی – پەرلەمانتارو فەوزی ئەكرەم تەرزی- پەرلەمانتارو رەشید فزڵ بەیاتی – ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین و محەمەد عەرەب رەزاو رەزا محەمەد كەوسەر- ئەندامانی ئەنجومەنی قەزای خورماتوو) كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامداوە”.
بە وتەی سەرچاوەكە، لەو كۆبوونەوەیەدا پرسی كێشەكانی قەزای خورماتوو تاوتوێكراوە”.
سەرچاوەكە ئاشكراشیكرد:” لە كۆبونەوەكەدا داواكراوە دوای پشووەكانی سەری ساڵ پۆستی قایمقامی قەزاكە كە لە پشكی كوردە، بە كەسێكی توركمان پڕ بكەنەوە، ئەگەر لە حاڵەتێكدا نسابی یاسایی ئەنجومەنی قەزاكە تەواو نەبوو، راستەوخۆ ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین كۆبوونەوەیەك بۆ ئەو مەبەستە گرێ بدات”.
ئاماژەی بەوەشكرد:” ئامادەبوانی كۆبووەنەوەكە بە تێكڕای دەنگ رێككەووتوون ئەمنیەتی قەزای دووز خورماتوو لەلایەن پۆلیسی فیدراڵی و هێزەكانی سەربە وەزارەتی بەرگری عێراقەوە بپارێزرێت”.
سەرچاوەكە راشیگەیاند:” نیازی معمار ئۆغڵو بڕیاردەری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوای كردووە بە زووترین كات قەرەبووی ناوچە زیانلێكەوتووەكان بكرێتەوەو هەروەها تاوانبارانی كارەساتەكانیش رووبەڕووی دادگا بكرێنەوەو ئەو كوردانەی بە وتەی خۆیان دەستیان لە رووداوەكاندا نییە بگەڕێتەوە، بێئەوەی باس لەو كەسانە بكات كە رۆژی 16ی ئۆكتۆبەرو رۆژانی دوایی دەستیان هەبووە لە كوشتن و بڕین و تاڵانی و تەقاندنەوەی ماڵە كوردەكانی ئەو قەزایە. 

‌ 985 جار بینراوه‌
1/6/2018 10:06:33 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved