»  کوردستان
واشنتۆن سێ جێگرەوە بۆ عەبادی دادەنێت


سەرچاوەیەك لە كۆشكی سپییەوە ئاشكرایكرد:” بڕیاربەدەستانی واشنتۆن لە ئەگەری هەڵنەبژاردنی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران بۆ ویلایەتی دووەم، چەندین ناویان بۆ جێگرتنەوەی  لەبەردەستە.
زەكی عەبدولحەمید بەیاتی، راوێژكاری سیاسی عێراقی كە هەڵگری رەگەزنامەی ئەمریكییەو لە سیناتۆرەكانی ئەمریكاوە نزیكە بەتایبەتی جۆن مەكین، بە سكای پرێسی  رایگەیاندووە:” لە ئەگەری تەگەرەخستنە بەردەم حەیدەر عەبادی وەك سەرۆك وەزیران بۆ ویلایەتی دووەم، كە ئێستا لە رووی جەماوەری و هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەوە پێشوازی لێدەكرێت، بەوەی فشارێكی زۆری لایەنی ئێرانی لەسەرە، كۆشكی سپی چەندین ناوی جێگرەوەی بۆ قۆناغی داهاتوو ئامادەكردووە”.
بەیاتی وتیشی:” ناوە پێشنیار كراوەكان لە ئێستادا كەسانی تەكنۆكراتن و لەلایەن بڕیاربەدەستانی واشنتۆنەوە بە گەرمی هەڵدەسەنگێنرێن”.
بەیاتی ناوی جێگرەوەكانی ئاشكراكردو رایگەیاند:” هەریەك لە (محەمەد شیاع سودانی) وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و (هەیسەم جبوری) پەرلەمانتارو (عیماد خەرسان) كە لە سەردەمی ئیبراهیم جەعفەریدا ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیران بووە”. 
باسی لەوەشكردووە:” لایەنەكانی ناو دەوڵەتی یاسا (خەڵەف عەبدولسەمەد)ـیان كاندیكردووە، بەڵام ناوبراو لەلایەن فەرماندە ئەمریكییەكان لە بەغدا رەتكراوەتەوە”.
جێی باسە، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق، هۆشداریدا لە دواخستنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق، بۆ ئەوەی عێراق نەكەوێتە بۆشایی دەستورییەوە.

‌ 740 جار بینراوه‌
1/6/2018 10:08:03 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved