»  پەڕەموچ
قریشكە.. بۆ دۆعا
ئاوات ئەسوەد


 
چ سوود 
خۆم هەڵواسم بەتەنافی ئێوارەكانتان و 
رۆحیشم خاڵیی بێ لەشوێن پێی “با”
چ سوود 
شمشاڵم گەرووی كەناریی بێ و 
بەرگیشم نووقم لە تۆزی چاخە كۆنەكان
هێندە یاریم بە دەمامكەكانتان كرد
پەنجەكانم هەڵوەرین و بوونە سوتوو
هێندە لە وشكە گیای ناختان رامام
خۆرم بینی بە مردوویی هەڵات
كانی تفی دەردا
ئاسمانیش بەردی باراند
ئەشێ رۆژێ ئاو تینوێتی بەمن بشكێنێ
دەریا بەمێینەیی خۆی دامپۆشێ
ئەبم بە فەرمانڕەوای وشە
بە هەناسە گوڵ ئەڕوێنم
بە نیگا باخچە ئاو ئەدەم 
وەك بوونەوەرێكی جیوەیی
دونیا لەشێوەی لەشی رووتم دائەتاشم
ناویشم ئەگۆڕم 
لەدۆعاوە بۆ رەشەبا.

‌ 498 جار بینراوه‌
1/6/2018 10:14:11 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved