»  پەڕەموچ
نیشتمانمە ئاران
ئارام مەلا عومەر



ئاران هەوارگەو نیشتیمانمە
چرۆیەكی گەشە لە ترۆپكی
 ئاواتەكانم
پەپولەیەكی لەگوڵزاری دڵمدا
ئەم چڵ و ئەوچڵ دەكەی
چاوەڕوانیم بوو بە وەرزێ
ئێستا لەم بەفران بارەدا
بە گڕی ئەوینم مۆمێكت
بۆ دادەگیرسێنم
لەبەر مەشخەڵانی 
دەسوڕێمەوە پەروانە ئاسا
ئەم ئارانە چرایەكە
مەملەكەتی رووم 
ڕوناك دەكاتەوە
سۆمایەكە بۆ دیدەكانم
ئەوینی ئاوەدانیمە
ئەم ناوە نوقڵێكی
 نەباتیە لەسەرلێوم
هەم نیشتمانمەو
هەم بەشێكە لە جگەرم
جاران بە باڵای گوڵێكدا
شیعرم دەهۆنیەوە
ئێستا گۆرانی
 هەموساڵێك بە خۆشی
بۆ گوڵزارێك
وێردی سەر زمانمە


‌ 831 جار بینراوه‌
1/6/2018 10:18:40 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved