»  پەڕەموچ
كورتە چیرۆك
ئەحلام موستەغانەمی




لە عەرەبیەوە: دڵشاد شەفیق 

پێشوەختە
بەبۆچوونی خۆم زۆر درەنگ كەوتووم
بەڵام كە ئاورم دایەوە بینیم تابوورێك خەڵك بە هەڵەداوان دەڕۆن.. ئیتر هەستم دەكرد كە پێشوەختە گەیشتووم.
********
مێش 
دەهات و بەناو گوێمدا دەزرنگایەوەو دەماری گرتم، 
پەنجەرەكەم بۆی كردەوە.. دەستبەجێ بەرەو دەرەوە فڕی.. 
لەلای خۆمەوە بە تەوسەوە دەمڕوانییە نامۆییەكانی ژیان 
تەنانەت مێش كە مرۆڤ بەچاوێكی زۆر كەمەوە بۆی دەڕوانێت 
حەزی بە “ئازادییە”. 
*********
كەلوو: 
تۆ لەكام كەلووی؟ 
من لە كەلوی كاوڕم، ئەی تۆ خانمەكە؟ 
 من لەكەلووی نەهەنگم، وریابە نەهەنگ دەتوانێت زۆر بە ئاسانی كاوڕ قووتبدات، بێگومان كاوڕ نەك پیاو!! 
********
پرسیار
پیاوەكە وتی: تۆ پارەپەرست و هەلپەرست و سەركێشی. 
ژنەكەش وتی : تۆش ترسنۆك و نەزان و كەودەنیت!!
منداڵەكە بە حەپەساوی وتی: ئەی من؟ من چیم؟؟! 
******
بەلەمی رزگاربوون 
هەرچۆنێك بێت پاشماوەكانی دارەكانم كۆكردەوەو تەوقێكی بچوكم بۆ خۆدەربازكردن لەخنكان بەیەكەوەنا..
لێم دەپاڕایەوە تا رزگاری بكەم.. 
خەڵكێكی زۆر لە دەوریدا كۆبوونەوەو بەلەمەكەیان گرت بۆ ئەوەی دەربازبن، 
بەڵام بەلەمەكە زۆر بێ هێزبوو.. هەر بەتەنها بەشی بارستایی منی دەكرد. 
تا دەهات لێیان دوور دەكەوتەوەو بە تەنها رزگاری دەبوو. 
هەموویان لە دوایەوە هاوریان لێ بەرزبووەوە: خۆپەرستە خۆپەرست! 
********
چۆلەكە 
قەفەسەكەی بە بزمارێكی سەردیوارەكەوە هەڵواسی و.. جێی هێشت. 
چۆلەكەكە هەر دەیویست خۆی ئازاد بكات، 
كە سەركەوتنی بەدەست نەهێنا، بەردەوام و سەرشێتانە یاڵەكانی خۆی دەكێشا بە چوار لای قەفەسەكەدا، 
لە بەهێزی خۆكێشانەكان 
بزماەكە بەربووەوەو دەرگای قەقەسەكە كرایەوە.. 
چۆلەكەكە فڕی..
********
بۆچی؟؟ 
بە ژنەكەی وت: تۆ بۆ رێزی من ناگریت؟ 
وتی: دەتەوێت چۆن رێزت بگرم؟ 
وتی: بایەخ بە سەروسیمای خۆت بدە، بۆن لەخۆت بدەو جوان دەركەوە. 
ئەویش شانەكەی رادەستی كرد و وتی: 
تۆش هەمان شت بكە، رێزگرتن زۆر ئاسایی دەبێت. 
********
ژنێكی بزورگ 
ئەو دەیوست ژنێكی بزورگ بم 
منیش وەك مندالێكی بچووك خۆم بە لچێكی ساقۆكەیەوە گرت و خۆم بە بازووەكانییەوە هەڵواسی. 
لێم بوو بەو دایكەی بە سۆزەوە دەستێكی منداڵەكەی دەگرێت و پەلكێشی دەكات و لە شەقامەكانی دەپەڕێنێتەوە و بە رێ و بانەكاندا پیاسەی پێدەكات، بەدەم رێگەوە چێژی لە خوێندنی لافیتەكان وەردەگرت، تەماشای هامشۆكەرانی دەكردو چاودێری رۆشنایەكانی دەوروبەری دەكرد. 
دوای ماوەیەك پێی وتم: 
عاشقی پاكنوودی منداڵانەتم كە هەموو ناخی لەخۆ گرتووە.


‌ 554 جار بینراوه‌
1/6/2018 10:19:22 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved