»  وەرزش
مزەفەر نوری دەبێتە راهێنەری یانەی چەمچەماڵ



 
بە مەبەستی ئامادەكردنی تیپی تۆپی پێیەكەی بۆ خولی كوردستان، یانەی چەمچەماڵ ئەركی راهێنانی تیپەكەی بە مزەفەر نوری سپارد .
لەو  روەوە موزەفەر نوری بۆ لاپەڕەی وەرزشی (هەواڵ) وتی: “دوای ئەوەی یانەكانی كەركوك بڕیاری بەشدارینەكردنیان لە خولی تۆپی پێی كوردستان دا، دەستەی كارگێڕی یانەی چەمچەماڵ پەیوەندییان پێوە كردم بۆ ئەوەی ئەركی  راهێنانی تیپەكە بگرمە ئەستۆ،” ئاماژەی بەوەشكرد:” ستافی هونەری پێكهاتوون لە ئیدریس محەمەد راهێنەری گۆڵچی و مامۆستا محەمەد وەك یاریدەری راهێنەر “.
راهێنەرە نوێیەكەی یانەی چەمچەماڵ باسی لەوەشكرد:” لەم ماوەیەدا  تاقیكردنەوە بۆ یاریزانانی پێكهاتەی تیپەكە ئەنجامدەدەین كە لە ئێستادا زیاتر لە 22 یاریزان لە خۆ دەگرێت”.
ئاشكراشیكرد: “  پێكهاتەی تیپەكە  بە چەند یاریزانێكی كەركوك بە هێز دەكەین”.


‌ 740 جار بینراوه‌
1/6/2018 10:20:01 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved