»  وەرزش
لە بەرشلۆنەوە دەست بە ئامادەكاری بۆ مۆندیال دەكات




خۆرخی سامباولی راهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرجەنتین  لەسەر پلانی كۆتایی ئامادەكارییەكانی بۆ مۆندیالی رووسیا جێگیربوو، ئەمەش بە سەردانیكردنی بەرشلۆنە بۆ بەدواداچوون بۆ هەر یەك لە لیۆنێل میسی و خافیر ماسیكرانۆ.
رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ـی  كەتەلۆنی ئاشكرایكرد:”  ئەو راهێنەرە ئەرجەنتینیە لە بەرشلۆنە دەوەستێت بۆ ئەوەی قسە لەگەڵ میسی و ماسكیرانۆ بكات، بۆ ئەوەی گرنگیان بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دووپات بكاتەوەو داتر روو دەكاتە ئیتاڵیا بۆ قسەكردن لەگەڵ چەند یاریزانێكی تر وەكو هیگوایین و ماورۆ ئیكاداری گۆڵكاری خولی ئیتالیا”.
ئاماژەی بەوەشكردوە:” دوا وێستگەی گەشتەكەی سامباولی ئینگلتەرا دەبێت بۆ هەمان مەبەست، هێرشبەری یانەی مانچستەر ستی سێرجیۆ ئەگویرۆ لە پێشەوەی ئەو یاریزانانە دەبێت كە سامباولی  قسەیان لەگەڵ دەكات”.

‌ 1101 جار بینراوه‌
1/6/2018 10:20:48 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved