»  وەرزش
بەرەی توركمانی پیــلان دژی وەرزشـــی كەركوك دەگێڕێت



بەشێك توركمانەكانی سەر بە بەرەی توركمانی یاداشتێك ئاراستەی  پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت دەكەن و تێیدا پێكهاتەی كورد بە كۆنترۆڵكردنی سەرجەم جومگە وەرزشییەكانی شارەكە تۆمەتبار دەكەن، دواتر پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت بە نوسراوی ژمارە(3973) لە رۆژی (1/11/2017) یاداشتەكەی ئاراستەی لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتیمانی عێراق كردووەو تێیدا داوای بە دواداچوون بۆ ئەو خاڵانەی كە لە یاداشتەكەدا هاتووە دەكات.
حەربی خالید سەرۆكی نوێنەرایەتی كەركوكی لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق سەبارەت بەو یاداشتە بۆ لاپەڕەی وەرزشی (هەواڵ) رایگەیاند:” سەرتاپای یاداشتەكە لەسەر بنەمای زانیاری نادروست و چەواشەكاری داڕێژراوەو دوورن لە راستییەوە “.
حەربی خالید ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:” دەستنیشانكردنی ئەندامانی یەكێتییە وەرزشیەكان و ئەندامانی نوێنەرایەتی  لە رێگای هەڵبژاردنەوە هاتوون كە لەسەر بنەماو رێنماییەكانی لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق بووە، نەك لەسەر حیسابی هیچ پێكهاتەیەك “.
سەرۆكی نوێنەرایەتی كەركوك راشیگەیاند: “ لە ماوەی كاركردنماندا هەمیشە كارمان بۆ پتەوكردنی ژیانی برایەتی نێو پێكهاتەكانی كەركوك كردووە،  بەڵگەش بۆ ئەوە بوونی ژمارەیەك لە سەرۆك و ئەندامانی یەكێتییە وەرزشیەكانی كەركوكە  كە لە پێكهاتەكانی عەرەب و توركمانن”.

‌ 941 جار بینراوه‌
1/6/2018 10:21:09 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved