»  وەرزش
شـێركۆ كـەریم لە كەركوكە



شێركۆ كەریم پیشەگەری كوردو یاریزانی یانەی گراسبهۆری سویسری بە بۆنەی پشووەكانی سەری ساڵی نوێیەوە بە سەردان گەڕایەوە شاری كەركوك.
شێركۆ كەریم لە لێدوانێكیدا بۆ لاپەڕەی وەرزشی (هەواڵ) هۆكاری گەڕانەوەكەی بۆ كەركوك ئاشكراكردو وتی:” هاتنەوەكەم بۆ شاری كەركوك بە بۆنەی پشووەكانی ساڵی نوێی 2018ەوە بوو”.
شێركۆ كەریم وتیشی:” پاش كۆتایی هێنانم بە گرێبەستی خواستنەكەم لەگەڵ یانەی فادۆزی لینیشتاینی بە هۆی سەرهەڵدانی پێكانەكەم گەڕامەوە یانەی  گراسبهۆر “.

شێركۆ ئەوەشیخستەڕوو:” لە ئێستا لە قۆناغەكانی چارەسەركردندایە لە لایەن پزیشكانی یانەكەوە كە ماوەیەكە بە چری دەستیپێكردووە “.
شێركۆ كەریم  ئاماژەی بەوەشكرد : هیوادارم لە دوای پشووەكانی سەری ساڵ كۆتایی بە چارەسەركردنەكانم  بهێنم و بە شێوەیەكی تەندروست بگەڕێمەوە بۆ  یاریكردن”.

‌ 1009 جار بینراوه‌
1/6/2018 10:21:55 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved