باكور.. هاوسەرۆكی هەدەپە سزای ساڵێك و شەش مانگ زیندانی دەدرێت
توركیا سزای زیندانی یەك ساڵ و شەش مانگ بۆ ئایسەل توغلوك، جێگری هاوسەرۆكانی گشتیی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) دەردەكات.
رۆژی 2/1/2018 لە دانیشتنی دادگایی كردنی ئایسەل توغلوكدا، كە لەدادگای ئەسڵیی كاندرا بەڕێوەچوو، سزای ساڵێك و شەش مانگ زیندانی بۆ توغلوك دەركرا.
ئایسەل توغلوك هاوسەرۆكانی گشتیی هەدەپە و ئەندامی پەرلەمانی توركیا، لەرۆژی 26/12/2016ەوە لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی توركیاوە لە شاری ئامەد (دیاربەكر) دەستگیركراوە و تا ئێستا لە زیندانی كاندرا زیندانییە و پاش زیاتر لە ساڵێك حوكمی ساڵێك و شەش مانگی بەسەردا سەپێنرا.
|