»  هەمەڕەنگ
سەیرترین وێنەی فۆتۆگرافی سروشتی بۆ ساڵی 2017




لیژنەی هەڵسەنگاندن بە هەماهەنگی لەگەڵ ماڵپەڕی ئەمازۆن لە رێگەی كۆكردنەوەی دەنگەوە توانیان لە (15)ـی دیسەمبەری ئەمساڵ سەیرترین وێنەی سروشتی بۆ ساڵی 2017 دەستنیشان بكەن كە لە باخچەیەكی ئاژەڵانی ئوسترالیا لەلایەن تیۆپۆر كرەیزی وێنەگری هەنگاریەوە گیراوە، ئەویش وێنەی خودی وێنەگرێكی ترە هەوڵدەدات لە نزیكەوە وێنەی سمۆرەیەك بگرێت كەچی سمۆرەكە سەردەخاتە دیوەكەی تری كامێراكەو لەملاوە بۆ كامێراكە دەڕوانێت بۆ ئەوەی دڵنیابێت وێنەگرەكە لەو دیوی كامێراكەوە سەیری چی دەكات. 
خەڵاتی جوانترین وێنەی سروشتی كۆمیدی لەسەر ژیانی سروشت لەساڵی 1995ـەوە بۆتە رووداوێكی هونەری جیهانی و ئەمساڵ زیاتر لە (3500) وێنەی فۆتۆگرافی لە (86) وڵاتی جیهانەوە بەشداریان تێدا كردووە. 

‌ 1134 جار بینراوه‌
1/6/2018 10:31:33 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved