»  کوردستان
كورد داوای پشگیری لە چەپەكانی ئەوروپاو ئەوانیش داوای یەكڕیزی لە كورد دەكەن


  
پەرلەمانتارێكی كوردستان لەسەر لیستی یەكێتی، لە كۆنفرانسی كوردانی رۆژهەڵات لەپەرلەمانی ئەوروپا داوای پشتیوانی كرداری بۆ كوردستان دەكات و سەرۆكمی لیستی چەپەكانیش لەو پەرلەمانە داوای یەكڕیزی لە كورد دەكات. 
سالار مەحمود ئەندانمی پەرەلمانی كوردستان لەسەر لیستی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ هەواڵ وتی" "لەمیانی بەشداریكردن لە كۆنفرانسی كوردانی رۆژهەڵات لەپەرلەمانی ئەوروپا وتەیەكم پێشكەش كردو دواتر بە جیا چاوم كەوت بە سەرۆكی گروپی چەپەكان لەپەرلەمانی  ئەوروپا ماركینا میشێل و داوای پشتیوانی بەكردارم كرد بۆ پرسی دیموكراسیی و پشتگیریی كردن لەمافەكانی مرۆڤی كوردو هەوڵدانی كرداریی بۆ راگرتنی ئەو ستەمانەی كەوڵاتانی  ناوچەكە  لەكوردو كوردستانی دەكەن".
وتیشتی" باسی زوڵمی سەر گەلەكەمانم كرد لە ئاستە جیاجیاكانداو ئەو گەمارۆیەی كە ئێران و عێراق و توركیا خستویانەتە سەر باشوری كوردستان و لە پرسی دژایەتیكردنی مافی كورد چ لە رۆژهەڵاتی كوردستان بێ یا باكور یا رۆژئاوا  یەكدەنگ و هاو پیلانن".
بەوتەی سالار مەحمود ماركینا میشێل وتوویەتی: پێویستە كورد خۆی یەكگرتووبێ و رووبەڕووی كەموكوڕیە خۆییەكانتان ببنەوە".
 ئەو سەرۆكەی گروپی چەپەكان لەپەرلەمانی  ئەوروپا ئەوەشی ئاشكراكردووە "كلیلی چارەسەری كێشەی كوردستان دیموكراسیە وەك چۆن دەردی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەبوونی دیموكراسیە".
جێگەی باسە لە كۆنفرانسەكەدا كە ئینستیوتی  كورد لە برۆكسل  ئامادەكاری بۆ كردبوو چەندین كەسایەتی سیاسی و ئەكادیمی لە تاراوگەو پارچەكانی كوردستان بەتایبەتی رۆژهەڵاتی كوردستان بەشداریان كرد.

‌ 747 جار بینراوه‌
1/11/2018 9:33:16 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved