نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  وتاری هەفتە
بەزمی گەڕانەوە بۆ ماڵە گەورەكە!
بورهان حاجی سلێمان



لەسەروبەندی هەڵبژاردنەكانی 2009و بە رەسمی جیابوونەوەی باڵی ریفۆرم لەیەكێتی و پێكهێنانی بزووتنەوەی گۆڕان، لەبری ئەوەی لێكۆڵینەوەی ورد بكرێت و پەنجە بخرێتە سەر ئەو هەڵانەی كە بوونە هۆی رەوینەوەی خەڵك و كادیران لەیەكێتی و رێگەچارەی راستكردنەوەی رێڕەو (تصحیح المسار) بگرنەبەر، شەوانە لەمیدیاكانەوە مانشێتێك بوونی هەبوو كە ئاماژەی بە گەڕانەوەی ژمارەیەك هەڵسوڕاوی گۆڕان بۆ نێو (ماڵە گەوەرەكە) دەكردو هەر شەوی كۆمەڵێك خەڵك لەدیوەخانی لێپرسراوێك دەبینرا، بەڵام دواتر ئەو بزووتنەوەیەی كە تا ئەو كاتە جگە لە رەخنەگرتن لەیەكێتی هیچ پاشخان و كەرەسەیەكی دیكەی بانگەشەكردنی نەبوو، لەهەڵبژاردنەكانی 25 / 7 / 2009 توانی 25 كورسی پەرلەمانەكەی هەرێم مسۆگەر بكات.
لە راستیدا ئەوانەی گوایە دەگەڕێنەوە بۆ ناو ریزەكانی یەكێتی چەند گروپێكی جیاوزابوون كە لەگەمەی حیزبایەتی و هەڵبژاردن شارەزاییان هەبوو، هەر كادیرێك گوێ لە داواكارییەكی (رەوا یان ناڕەوا)ی نەگیرایە، دەچووە ئەوبەرو دواتر لەرێگەی رایەڵە تێك ئاڵۆزكاوەكەی نێوان یەكێتی و گۆڕانەوە ئاماژەیەكی بۆ گەڕانەوە دەناردو لەبەرانبەردا داوا شەخسیەكەی جێبەجێ دەكرا، خەڵكانێكی زۆریش بازرگانییەكی باشیان بەو دیاردەیەوە كرد كە دەكرێت بە راوچییانی هەڵبژاردنەكان ناوبنرێن!
دەكرا دوای ئەو ئەنجامە كە سەركردایەتی یەكێتی شۆك كرد، ئەو حیزبە بە میكانیزمی ئاشتكردنەوەی جەماوەرو كادیرانی بچووایەتەوەو لەو ساتەوە بە راستی دروشمە دێرینەكەی (گەڕانەوە بۆ خانووە قوڕەكان)ـی جێبەجێ كردایە، دوای ئەنجامدانی ریفۆرمێكی ریشەییش بە راشكاوی بە بەرژەوەندیخواز و دەموچاوە ناشرینەكان و هەندێك لە ( قیرو زفت)ـەكانی ناو مەكتەبی سیاسی بووتایە: “ یەكێتی ئێوەی لێ زیادە”! بەڵام پێدەچێت بۆ هەڵبژاردەنەكانی ئایندە، دیسانەوە یەكێتی بە هەمان چەكە ژەنگنەكەی ساڵی 2009وە شەڕی هەڵمەتی هەڵبژارن بەڕێوەبەرێت، چوارشەممەی رابردووش یەكەم تەقەی ئەو تفەنگە شڕە لە ماڵپەڕی چاودێر نیوزەوە كراو تیایدا هەواڵی گەڕانەوەی ژمارەیەك لە كادرانی نەوەی نوێ وەكو مژدەی سەركەوتن لەگەڵ وێنەیەكی گەڕاوەكان و لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی بەناو هەڵوەشاوەی یەكێتی، كە رۆژێك پێش ئەوە لە كەناڵێكی ركابەری حیزبەكەیەوە بەناوی بەرگریكرن لێی، ئەوەی خراپ بوو بە حیزبەكەی خۆی وت، بڵاو كرانەوەتەوە!
یەكێتی لە بری تەخشانكردنی پارەو چەسپاندنی ئەو نەریتە سەقەتە لە كلتوری حیزبایەتی خۆی و هزری كادرەكانیدا، پێویستە بەوردی بكۆڵێتەوە؛ ئەوانە كێن و بۆچی یەكێتی حیزبیی شەهیدان و خاوەن دەیان ساڵ خەبات و رابەری مافی چارەی خۆنوسین و دامەزرێنەری حكومەت و یەكەمین پەرلەمانی كوردستان جێدەهێڵن و چارەنووسی خۆیان دەدەنە دەست جوڵانەوەیەك كە تا ئێستا دارێكی لەسەر بەردێك لە كایەی سیاسی هەرێمدا دانەناوە، دەستپێكی چالاكی سیاسی و میللیشی كە وەكو تاكە سەروەرییەك بۆی هەژماردەكرێت، ئەوەیە بوێرانە وتی “نەخێر لە ئێستادا” بۆ ئەو ریفراندۆمەی كوردستان كاول دەكات؟
تاكو یەكێتی لە شێوازی حیزبایەتی كلاسیكی رزگاری نەبێت، دەبێت لە دوای هەر هەڵبژاردنێك، وەكو چۆن جەماوەرەكەی پەنجەی مۆركراوی دەگەزێت، خۆیشی بەهەمان شێوە پەنجەی پەشیمانی بگەزێت.




‌ 2971 جار بینراوه‌
1/13/2018 9:41:49 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved