»  کوردستان
بەرپرسێكی یەكێتی: مـوسـڵ بـۆ ئەنجـامــدانی هەڵبژاردن لەبــار نییە
 رەوان تاڵیب



 بەرپرسێكی یەكێتی لە موسڵ رایدەگەیەنێت:” بەهۆی بوونی هێزێكی زۆری سوپای عێراق و حەشدی شەعبییەوە هەلومەرجی ناو سەنتەری موسڵ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە بار نییە”.
غەیاس سورچی، لێپرسراوی راگەیاندنی مەڵبەندی موسڵی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:” هەلومەرجی موسڵ لە بار نیە بۆ هەڵبژاردن بەتایبەت لە ناو سەنتەری شارەكە، كە  70% خانووەكانی شارەكە خاپور كراون و بەهەزاران  هاوڵاتیش ئاوارەی كەمپەكان و شارەكانی دیكە بوونە”، ئەوەشیخستەڕوو:” بەهۆی ئەوەی سوپای عێراقی و حەشدی شەعبی كۆنتڕۆڵی شارەكەی كردووە، هیچ لیستێك و پێكهاتەیەك ناتوانێت بە ئارەزووی خۆی بانگەشەی هەڵبژاردن بكات”.
بەوتەی لێپرسراوی راگەیاندنی مەڵبەندی موسڵی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، ئیدارەی بەڕێوەبردنی موسڵ لە ئێستادا ئیدارەیەكی مەدەنی نییە، بەڵكو دەتوانین بڵێین ئیدارەیەكی سەربازییە، هاوكات راشیگەیاند:”چەكدارە سونیەكان كە ناویان نراوە حەشدی عەشایەری لەگەڵ حەشد شەعبی ناكۆكن و پۆلیسی ناوخۆییش لەگەڵ پۆلیسەكانی دیكەدا ناكۆكن”.
غەیاس سورچی  نەشیشاردەوە:”سەرەڕای ئەو كێشەو گرفتانە ئێمە وەكو یەكێتی ئامادەین بۆ دەستپێكردنی بانگەشە لە هەر كات و شوێنێك كە ئەنجامبدرێت”.




 

‌ 799 جار بینراوه‌
1/13/2018 9:44:25 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved