نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  چاوپێکەوتن
بەڕێوەبەری ئۆفیسی كەركوكی ماددەی 140: كێ هـەیـە رێـگـری لــە پـرۆســەی تـەعریبـكـردن بكــات؟!


كاكەڕەش سدیق، بەڕێوەبەری ئۆفیسی كەركوكی جێبەجێكردنی ماددەی 140، لەم چاوپێكەونەی (هەواڵ)ـدا، باس لە مەترسییەكانی پرۆسەی تەعریب لە ناوچەكانی كەركوك دەكات و هاوكات ئاماژە بەوەشدەكات:" تا ئێستا هیچ لایەنێك بە رەسمی پارێزگاری كەركوكی بەوەكالەت نەوەتووە ئەمەی دەكرێت دژی دەستورەو راوەستە" ئاشكرایشی دەكات كە ئەوەی لە دەستیشیانە تەنها دژایەتییەو سەرووی خۆیان لەو پرۆسەیە ئاگادار دەكەنەوەو باس لەوەش دەكات كە پرۆسەی تەعریبكردنی ناوچەی سەرگەڕان بەردەوامەو "كێ هەیە رێگرییان لێ بكات"و ئەوەش ناشارێتەوە كە ئیەوان هێزو توانایان نییە، رێگری لە رووداوەكان بكەن.
* وەكو لیژنەی جێبەجێكردنی ماددەی 140 چیتان كردووە بۆ ئەو تەعریبەی لە كەركوك روودەدات؟
- ئێمە وەكو لیژنەی جێبەجێكردنی ماددەی 140، هەر شتێك لەبابەتی ناوی تەعریب بێت لە كەركوك دژایەتی دەكەین، ئەوەی لە دەستیشمانە تەنها دژایەتییەو سەرووی خۆمان لەو پرۆسەیە ئاگادار دەكەینەوە.

* بە رەسمی هیچ لایەكتان ئاگاداركردۆتەوە؟ 
- بەڵێ، بەغدامان لێ ئاگادار كردۆتەوە، تاوەكو ئێستاش بە رەسمی كەس بە پارێزگاری كەركوك بە وەكالەتی نەوتووە بەسەو بووەستە، تەنها ئێمە نامەیەكمان بۆ ناردووە پێمان وتووە ئەمەی تۆ دەیكەی دژی دەستوورەو قبوڵی ناكەین، ئیتر هیچ كەسێك بەرەسمی هیچیان پێ نەوتووە، چاوەڕوانی ئەوەشین بزانین هەڵوێستی بەغدا لەو بارەیەوە چی دەبێت.

* پرۆسەی تەعریب كردنی گوندەكانی سنوری ناحیەی سەرگەڕان بەچی گەیشت؟
- جارێ پرۆسەكە بەردەوامە، كێ هەیە رێگرییان لێ بكات؟ چارەسەر ئەوەیە بەغدا بێتە سەرخەت، ئەوا كاتیش ئایا بەغدا دێتە سەرخەت یاخود نا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پەرلەمانتارەكان لەهەوڵدان بۆ رێگری لەو كێشەیە، چاوەڕوانی هەوڵەكانی ئەوانیشین تابزانین بە كوێ دەگات.

* رۆڵی ئێوە چییە؟
- ئێمە ئەوەی لەسەرمانە پێش هەموو شتێك دەبێ بەغدای لێ ئاگادار بكەینەوە، ئەو لایەنەی نوسراو دەكات پێی بڵێین دەستورییە یاخود نادەستورییە، چونكە ئێمە ئەو هێزو توانایەمان نییە، كە رێگربین لەبەردەم رووداوەكان.

* ئێوە لە بەغدا چ لایەنێك ئاگادار دەكەنەوە؟
- ئێمە لیژنەی باڵای ماددەی 140ی لێ ئاگادار دەكەینەوە، تائێستا ئەوانیش هیچ كاردانەوەیەكیان بەرانبەر بەو رووداوانە نەبووە.
 
* پێتوایە ئەو پرۆسەی تەعریبە بە شێوەی بەرنامە بۆ داڕێژراو بێت؟
- بەڵێ، پێموایە بەرنامەیەك هەیەو بە بەرنامەش جێبەجێ و كاری بۆ دەكرێت، چونكە پرۆسەكە تەنها هەر بۆ گوندەكانی سنوری ناحییەی سەرگەڕان نییە، نوسراو بۆ سنوری قەزای داقوق و ناحیەكانی لەیلان و یایچیش كراوە، هەنگاوەكان زیادیان كردووە، بەڵكو هاتۆتە سەر ناوچەكانی تری كەركوكیش.

* ئەركی كورد بۆ روبەڕوبوونەوەی تەعریب چی بێت لە ئێستادا؟ 
- هەر كەسێك لای خۆیەوە كار بۆ دژایەتی ئەو پرۆسەیە بكات كارئاسانییە، هەموو كوردێك بێتە جواب كارئاسانییە، ئێمە دەبێ بە كوردانە كاربكەین. 

* ئەركی حكومەتی هەرێم چییە بۆ رێگری لە پرۆسەی تەعریب؟
- داواكارم لە حكومەتی هەرێم پێداچوونەوەیەكی خێرا بكات بەم مەسەلەیەدا، دەبێ هەرێمیش كاردانەوەی لەو بارەیەوە هەبێت، چونكە ئایندەی كوردستان و كەركوكە.


‌ 2527 جار بینراوه‌
1/13/2018 9:49:43 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved