»  پەڕەموچ
پەیڤەكانم بۆ خۆم دەدوێن
ساڵەح هەلاج


گەر سیزیفین
تۆڵەی كام بەرد لە ئەستۆمان 
شەكەت نەبووەو
لە لوتكەوە گلۆر گلۆر نەبوەتەوە.
*
گەر یوسفین
بیرە قوڵەكانی ژیان 
داخوورماون 
*
گەر ئەیوبین
سەد هێندەی ئەو 
ئاراممان گرت.
*
گەر یونسین
نەهەنگەكانی سەر زەوی 
بۆ سەدان جار لوشی كردین.
*
هەموو شەوێ ئەستێرەكان
خەویان دەزڕێ و دەبنە رێنما
بێدەنگ بێدەنگ
بۆ مناڵە هەڵاتووەكان
لە كوورەی جەنگ.

‌ 926 جار بینراوه‌
1/13/2018 9:53:43 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved