»  پەڕەموچ
ژانی شیعر
شاهین سەرەڕۆ


ژانی شیعر لە دڵم 
بێ شعور ئەدوێ،
قەڵەم لە نووسینم
كزۆل ومات و مەلوول 
بە دەم نووزەو هەنسكەوە دەگری..
نەبادە قژی راكێشم.
كۆمەڵێ ژەهری دڵ بەو بڕێژم.
بۆیە واقی وڕماوەو
لە سووچێك وەك بوكێكی پڕ هەست
ناز ئەكات و پاشگەزیش دەبێتەوە.
لەوە ئەترسێ نەتوانم شیعرەكانم
بۆ شاعیرێكی لانەواز و بێ نەوا
بەخوێنی جەنگەڵی بەدنمەكان 
بەفێڕۆ بچێ و هەرگیز....
نەبێتە هاوسەری.

‌ 893 جار بینراوه‌
1/13/2018 9:54:12 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved