»  وەرزش
خولی یانە پلە یەكەكانی كەركوك بەڕێوەدەچێت


 یەكێتی تۆپی پێی كەركوك بە مەبەستی ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی خولی پلە یەكی شارەكە هەفتەی رابردوو كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ نوێنەری یانە پلە یەكەكانی  شاری كەركوك ئەنجامدا.
سەبارەت بە كۆبوونەوەكە مامۆستا ئیبراهیم جەلال ئەندامی یەكێتی تۆپی پێی كەركوك بۆ لاپەڕەی وەرزشی (هەواڵ) وتی:” كۆبونەوەكە  بۆ تاوتوێكردنی بەڕێوەچوونی خولی یانە پلە یەكەكانی كەركوك بوو كە بریتین لە یانەكانی ( كەیوان، خاك  ئاڵتوون كۆپری، گازی باكور، كەركوك ، سۆلاف، مووسەڵا)،ئاماژەی بەوەشكرد: “   خولەكە بە ئامانجی دیاریكردنی پاڵەوانی كەركوكە بۆ  خولی پلە یەكی عێراق “.
مامۆستا جەلال ئاشكراشیكرد:” یەكی مانگی داهاتوو خولەكە دەستپێدەكات و پێش ئەو كاتەش  دەبێت یانەكان خۆیان یەكلایی بكەنەوە لە ئەگەری بەشداریكردن یاخود بەشداری نەكردن”.

‌ 692 جار بینراوه‌
1/13/2018 9:56:16 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved