نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
عێراق هەوڵی دابەشكردنەوەی پۆستەكانی كەركوك دەدات
 رەوان تاڵیب



  ئەم هەفتەیە وەفدێكی حكومی سەردانی شاری كەركوك دەكات و پرسی دابەشكردنی پۆستەكانی پارێزگاكا بە رێژەی 32% بۆ هەر پێكهاتەیەك لەگەڵ پێكهاتەكانی كەركوك تاوتوێدەكات و ئەندامێكی كوردی ئەنجومەنی پارێزگاش دەڵێت بەوە رازی نابین.
سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكەوە بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”لەم هەفتەیەدا وەفدێكی باڵای حكومەتی عێراق بەسەرۆكایەتی مەهدی عەلاق ئەمینداری گشتی لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و تورهان موفتی وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری پارێزگاكان سەردانی شاری كەركوك دەكەن”، ئەوەشیخستەڕوو:”مەبەست لە سەردانیكردنەكە بۆ دانیشتن و كۆبونەوەیە لەگەڵ پێكهاتەكانی كوردو توركمان و عەرەب”.
بەوتەی سەرچاوەكە، ئەو وەفدەی كە لە بەغداوە سەردانی كەركوك دەكەن، بەمەبەستی دابەشكردنی پۆستەكانی كەركوكە، هاوكات ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”ئێمە ئەو دابەشكردنە رەتدەكەینەوە، چونكە دادگای فیدراڵیش ئەو دابەشكارییەی رەتكردۆتەوە”، وتیشی:”ناچینە ژێر هیچ رێكەوتنێكەوە كە پێچەوانەی دەستور بێت”.  
هاوكات ئەو سەرچاوەیە، باسی لەوەشكرد:”ئەگەر ئەو سەردانە بە مەبەستی دۆزینەوەی سیاغەیەكی رێكەوتن بێت بۆ خزمەتكردنی كەركوك قبوڵكراوە”.





 

‌ 975 جار بینراوه‌
1/20/2018 10:04:43 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved