»  کوردستان
 سەركردەیەكی توركمانی: كەركوك بێخاوەنە
 رەوان تاڵیب



 بڕی كارەبای نیشتیمانی بەراورد بەساڵی رابردوو لە كەركوك كەمبۆتەوەو ئەندامێكی ئەنجومەنیش  دەڵێت:” كەركوك بێخاوەنە بۆیە وایلێهاتووە”.
نەجات حوسێن، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”پێشتر حكومەتی ناوەند بڕی 650 مێگاوات كارەبای بۆ كەركوك دەنارد، بەڵام ئێستا 400 مێگاوات دەنێرێت، لەوەش بڕی 100 مێگا دەداتە سامەراو حەویجە، لەو 300 مێگایەی كە دەمێنێتەوە 160 مێگا بۆ تەواری  و وەبەرهێنەرە”، ئەوەشیخستەڕوو:”ئەوەی دەمێنێتەوە 150مێگا كارەبایە بۆ شارێكی ملێون و نیوی وەكو كەركوك، بۆیە ئێستا كەركوك بێ خاوەنە، بۆیە وای لێهاتووە”.
بەوتەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، ئێستا كەركوك دابەشكراوە بەسەر دوو بەرەدا كە لایەكی رۆژێك 10 سەعات كارەبای پێدەدرێت و  لایەكە تریشی 6 سەعاتی پێدەدرێت.
روونیشیكردەوە:”لە هەرێمی كوردستانیشەوە ئەو گرێبەستەی لەگەڵ ئەحمەد ئیسماعیل هەبووە دوو هەفتەیە لەو 250 مێگایەی دەینارد 200 ی بڕاوە بۆ خۆی و تەنها 50 مێگا دەنێرێت”.
نەجات حوسێن، باسی لەوەشكرد:”لە هەرێمی كوردستان 200 مێگا بڕاوەو لە ناوەندیشەوە 250 مێگا بڕاوە”، راشیگەیاند:”لە ساڵی رابردوو لە كەركوك 18 كاتژمێر كارەبای نیشیمانی هەبووەو تەنها 6 كاتژمێر نەبووە، بەڵام لە ئێستادا پێچەوانە بۆتەوە”.
هاوكات ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”كەركوك بۆتە قوربانی هەردوو پارێزگای موسڵ و سەڵاحەدین، ئەوان هێڵیكان هەیە كە كارەبایان بۆ دەچێت، ئەو هێڵەش بەهۆی داعشەوە تێكچووە “، نەشیشاردەوە:”وەزیری كارەباش پشتگیریان لێدەكات و بە هێڵی كەركوكداو لەسەر حیسابی كەركوك كارەبایان بۆ دەچێت”.


‌ 373 جار بینراوه‌
1/20/2018 10:05:15 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved