»  کوردستان
عێراق پاداشتی بەریتانیا لە كەركوك دەداتەوە





وەزارەتی نەوتی عێراقی و كۆمپانیای BP بەریتانی رێكەوتننامەیەك لەسەر نۆژەنكردنەوەو پێشخستنی  كێڵگە نەوتیەكان واژوو دەكەن. 
هەر لە میانی ئەو ئاهەنگەی پێنجشەممەی رابردوو جەبار لعێبی وەزیری نەوتی عێراق تەئكیدی كردەوە وەزارەتەكەی بە پەرۆشی پێشخستن و نۆژەنكردنەوەی بیرە نەوتیەكانی كەركوكە بۆ ئەوەی لاپەڕەیەكی نوێ لەگەڵ كۆمپانیای نەوتی باكوور بكاتەوەو ببێتە فاكتەرێك بۆ زۆری بەرهەمهێنان و هاوبار كۆمپانیای نەوتی كەركوك لەسەر بنەمای توندو تۆكمە دابڕێژرێتەوە. 
مایكل تاوسند بەڕێوەبەری كۆمپانیای ناوبراو لەلای خۆیەوە وتی:” سەرەتا دەست بەرووماڵكردن و ئامادەكاری دەكەین بە مەبەستی پێشخستنی كێڵگە نەوتیەكانی كەركوك بۆ ئەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بگاتە سەرووی (750) هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا. 
هەر لەهەمان رۆژی پێنجشەممە هەر یەك لە وەزیری نەوتی عێراق و نوێنەرو بەڕێوەبەری كۆمپانیای BP سەردانی شاری كەركوكیان كردووەو لەلایەن راكان جبوری پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت پێشوازییان لێكراوە. 
جێی باسە بەپێی چاودێران پێدانی ئەو رێكەوتننامەیە وەك پاداشتی سوپاسگوزارییە كە عێراق دەیداتە بەریتانیا بەوەی لە رووداوەكانی 16ـی ئۆكتۆبەر لایەنگری عێراق بووە.



‌ 309 جار بینراوه‌
1/20/2018 10:08:54 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved