نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
هەڵكوتانە سەر خوێندنگە كوردییەكانی كەركوك پەرەدەسێنێت
 رەوان تاڵیب



لایەنە ئەمنییەكان تابلۆی سەر چەند خوێندنگەیان لە كەركوك رەشكردەوە كە وێنەی ئاڵای كوردستانیان پێوە بووە، بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی كوردی لەكەركوك دەڵێت:” هیچ یاساو دەستورێك ئەو پێشێلكارییانە قبوڵ ناكات و سكاڵامان لەو بارەیەوە تۆماركردووە”.
رەئوف سەعدوڵڵا، بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی كوردی لەكەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”لایەنە ئەمنیەكان چونەتە سەر پێنج خوێندنگەی كوردی لە كەركوك كە تابلۆكانیان ئاڵای كوردستانی پێوە بووەو دواتر لێیان كردۆتەوە”، ئەوەشیخستەڕوو:”چەند حاڵەتێكی دیكەش هەیە كە بەڕێوەبەری خوێندنگەكان بەهۆی دروستبونی كێشەی بەردەم خوێندنگەو دزیكردن  بانگهێشتی پۆلیسی كردووە، بەڵام ئەوان لەبری چارەسەركردنی كێشەكان باسیان لەوە كردووە كە ئەو خوێندنگانەی لەسەر تابلۆكانیان ئاڵای كوردستانی پێوەیە، پێویستە رەشبكرێنەوە”.
بەوتەی بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی كوردی لەكەركوك، ئەو هێزە ئەمنییانە بەبێ هیچ بڕیارێك و نوسراوێك چونەتە سەر ئەو خوێندنگانە، نەنوسراوی  بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەركوك نە هیچ نوسراوێكی رەسمیان پێبوە بۆ ئەو كارە، باسی لەوەشكرد:”ئەوان بە هەمەرەوە چونەتە بەردەم خوێندنگەكان و هەڕەشەیان لە بەڕێوەبەری چەند خوێندنگەیەك كردووە كە لەماوەی چەند سەعاتێك پێویستە ئاڵای كوردستان رەشبكرێتەوە”.
رەئوف سەعدوڵڵا، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”هیچ یاساو دەستورێك ئەو پێشێلكارییانە قبوڵ ناكات و ئێمەش سكاڵامان لەسەر ئەو كەسانە تۆماركردووە”، وتیشی:”سكاڵامان لە پەروەردوەی كەركوك تۆماركردووەو سكاڵا دەنێرین  بۆ پارێزگار بۆ ئەوەی لێپرسنەوە لەگەڵ ئەوانە بكرێت كە پۆلیسن یاخود هێزە ئەمنیەكانی ئێستای شارەكەن بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوە لەو بارەیەوە بكرێت”.
هاوكات بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی كوردی لەكەركوك، روونشیكردەوە:”لەسەر بابەتی بەشداریكردن لە پرۆسەی ریفراندۆم و پڕكردنەوەی فۆرم، ئێمە وەڵامی ئەو فۆرمە نادەینەوە كە نێردراوە، چونكە سەر بەهەرێمی كوردستانین”.


‌ 905 جار بینراوه‌
1/20/2018 10:09:20 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved