»  کوردستان
سەودایەكی ژێر بە ژێر لەنێوان شیعەو سوننەدا هەیە
 رەوان تاڵیب


سەبارەت بەپرسی هەڵبژاردن و بودجە سەودایەكی ژێر بە ژێر لەنێوان شیعەو سوننەدا هەیەو ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش دەڵێت “لە ئێستادا هەڵبژاردن لە قازانجی كورددا نییە”.
محەمەد عوسمان، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەلێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”تاوەكو ئێستا دوو بۆچون لەسەر ئەنجامدان و دواخستنی هەڵبژاردن هەیە، بۆچونێكی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە لە كاتی خۆیداو بۆچونێكیش لەگەڵ دواخستنیدایە بۆ كاتێكی دیكە”، ئەوەشیخستەڕوو:”پەیوەندییەكی ژێر بەژێر لە نێوان شیعەو سونەدا هەیە، شیعەكان دەیانەوێت سووننەكان دەنگ بە تێپەڕاندنی بودجەی ساڵی 2018 بدەن و لەبەرانبەریشدا پاڵپشتی سوننەكانیش دەكەن بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەكان”. روونیشیكردەوە “ سوننە دەیەوێت دەنگ بەو پرۆژە بودجەیە بدات كە شیعە دەیەوێت و شیعەش دەیەوێت دەنگ بدات بە دواخستنی هەڵبژاردنەكان چونكە سوننە دەیەوێت”.
بەوتەی ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وەكو پەرلەمانتارە كوردەكان پێمانوایە بەهۆی داگیركردنی كەركوك و خورماتوو و شەنگالەوە هەڵبژاردنەكان دوابخرێت تاوەكو كورد خۆی رێكدەخاتەوە، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”لە ئێستادا هەڵبژاردن لە قازانجی كورددا نییە ئەوەش بەهۆی پەرتەوازەیی نێوماڵی خۆیەوەو تێكچونی بارودۆخی ناوچە دابڕێندراوەكان و دۆخی هەرێمی كوردستان”.
محەمەد عوسمان، راشیگەیاند:”لایەنی شیعە مەبەستێتی كە بودجەی ساڵی 2018 لە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەند بكرێت، بۆ ئەمەش پشتیوانی سونەكان دەكات كە داوای دواخستنی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەكەن”.

‌ 799 جار بینراوه‌
1/20/2018 10:09:53 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved