نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  وەرزش
ترسی لە تیپەڕاندنی 100 خاڵ هەیە



خافییر تیباس سەرۆكی رابیتەی  لالیگا دڵەڕاوكێی خۆی  نیشاندا  لە دابەزینی ئاستی كێبڕكێ لە خولە ناوخۆییەكانی ئیسپانیا.
تێباس لە لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی سكای سپۆرت وتی”  بردنەوەی نازناوی لیگا لە لایەن  بەرشلۆنەوە  یان ریاڵ مەدرید نامترسێنێت،  بەڵام ئەوەی بەراستی دەمترسێنێت بەدەستهێنانی نازناوەكەیە بە زیاتر لە 100 خاڵ  یان زیاتر “.
هەروەها وتی “  لە خولێك 20 تیپی تێدا بێت  هاوشێوەی پریمەرلیگ ، دەبێت هیواداربیت بە 80 یان 85 خاڵ نازناوەكە یەكلایی بكەیتەوە و لەوكاتەدا گرنگ نیە كێ نازناوەكە بەدەستدەهێنێت”.
وتیشی:” هەمیشە مانچستەر یونایتد یان سیتی بوونیان دەبێت، بەڵام شتێكی باشە  كە دەبینین تیپی سێیەم هەیە ركابەری دەكات لەسەر نازناوەكان، گرنگ ئەوەیە كاتێ ئەم تیپانە لە سەر یاریگای خۆی یان لە دەرەوەی یاریگای یاری دەكەن نابێت ئەنجامەكانیان چاوەڕوانكراو بێت “ لە كۆتایی لێدوانەكەیدا وتی “ كاتێك دەبینین خولەكان بە 100 خاڵ یەكلا دەكرێنەوە ئەوە ڕەگەزی سوپرایز و چێژ نامینن”.
جێی باسە لە ئێستادا و پاش كۆتاییهاتنی قۆناعی یەكەمی لیگا یانەی بەرشلۆنە بە 51 خال یەكەمی ریزبەندییەكەیەو دەتوانێت بەربەستی 100 خاڵ لەم وەرزەدا تیپەڕ بكات.




 


‌ 939 جار بینراوه‌
1/20/2018 10:15:46 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved