نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  وەرزش
سێ ناوبژیوانی تایكواندۆی كەركوك بەشداری لە خولێكی نێودەوڵەتی دەكەن


سێ ناوبژیوانی تایكواندۆی نێودەوڵەتی شاری كەركوك بەشداری لە خولێكی گەشەپێدانی نیودەوڵەتی دەكەن.
سەبارەت بە خولەكە، ئەحمەد هیدایەت ناوبژیوانی نێودەوڵەتی تایكواندۆ بە لاپەڕەی وەرزشی (هەواڵ)وتی:” هەشت ناوبژیوانی عێراق لە نێویاندا سێ ناوبژیوانی شاری كەركوك كە پێكهاتوون لە هەر یەك لە ( عەلی حەمە ساڵح و خالید خورشید و بەندە) بەشداری تێدا دەكەین “.
وتیشی:” خولەكە لە لایەن یەكێتی نێودەوڵەتی تایكواندۆەوە سەرپەرشتی  دەكرێت وا ش بڕیارە لە 1ی مانگی داهاتوو لە شاری ئەستەنبوڵ لە توركیا دەست پێبكات و ماوەی شەش رۆژ بخایەنێت “.
ئەو ناوبژیوانە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:” هەر ناوبژیوانێكی نێودەوڵەتی پێویست دەكات ساڵانە بەشداری خولێكی لەو شێوەیە بكات، ئەوەش وەكو مەرجێك بۆ ڕاسپاردنی لە بەڕێوەبردنی پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەكان “
ئاشكراشیكرد:” بەشداریكردنمان لە خولەكە لە سەر حیسابی تایبەتی خۆمان دەبێت”.



‌ 1036 جار بینراوه‌
1/20/2018 10:16:36 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved