»  وەرزش
جێگرەوەكانی روناڵدۆ


 
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی چەند ناوێكی گەورەی دیاریكردووە بۆ جێگرتنەوەی كریستیانۆ رۆناڵدۆ  لە ئەگەری رۆیشتنی لە یانەی ریاڵ مەدرید دا .
رۆژنامە ئیسپانیەكە ئاشكرایكرد:” فلۆرەنتینۆ پیرێز سەرۆكی یانەی شاهانە ئامادەیە گفتوگۆ بكات لەسەر ئەو ئۆڤەرانەی پێشكەشی رۆناڵدۆ كراون بە تایبەتی گەر رۆناڵدۆ لە سامانەكەی بگەرێت  لە شوێنێكی تر، ئەوا بە رۆیشتنی خەزێنەكەی یانەكە دەوڵەمەنددەكات  بۆ ئەنجامدانی گریبەستێكی سەنگین و قورس، بەڵام كێیە ئەو یاریزانەی دێتە سانتیاگۆ بیرنابیۆ؟ 
رۆژنامەكە شەش ناوی ئاستی بەرزی دیاریكرد بۆ شوێنگرتنەوەی رۆناڵدۆ لە پێكهاتەی ریاڵ مەدرید، كە  بریتین لە هاری كین هێرشبەری یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی و نەیمار هێرشبەری پاریس سان جێرمان و مارۆ ئیكاردی هێرشبەری ئەنتەر میلان و ئیدین هازار هێرشبەری چێڵسی و پاولۆ دیبالا هێرشبەری یۆڤانتۆس و دواییان لیڤاندۆسكی هێرشبەری بایرن میونیخە.
جێی باسە، كریستیانۆ پاش دابەزینی ئاستی لەم وەرزەدا ناوی گرێدراوە بەجهێشتنی ریاڵ بە تایبەتی پاش پشتگوێخستنی ئیدارەی یانەكە بۆ داخوازییەكەی بە بەرزكردنەوەی مووچەكەی.

 

‌ 965 جار بینراوه‌
1/20/2018 10:17:03 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved