»  شۆک
منداڵی بەستەڵەك تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەهەژێنێت




بڵاوكردنەوەی وێنەی منداڵێكی چینی كە قژ و برۆ و برژانگی بەستونی و سپیبوون لەبەفر تۆڕٍە كۆمەڵایەتیەكان دەهەژێنێت بەتایبەتی لە وڵاتی چیندا.
وانگ فیومانی تەمەن 8 ساڵ منداڵێكی هەژارە و دوای ئەوەی چوار كیلۆمەتر و نیو بە دوو كاتژمێردەبڕێت تا دەگاتە قوتابخانەكەی لەنیو پۆلدا مامۆستا وێنەیەكی دەگرێت و بڵاویدەكاتەوە ئەویش دوای ئەوەی ئەو ماوە زۆرە دەبڕێت قژ و برۆ و برژانگی لەبەر بەفر سپی دەبێت و دەیبەستێت و روومەتەكانی شەق دەبەن و سووردەبنەوە و لووتی دەتەزێت.
ئەو قوتابیە كە دەگاتە قوتابخانە هاوڕێكانی پێی پێدەكەنن چونكە بە بووكە بەفرینە دەچێت، بەڵام مامۆستاكەی وێنەی دەگرێت و لە ئەكاونتی خۆی لە بەرنامەی ویچات بڵاویدەكاتەوە بەوەش دەنگدانەوەی زۆر بۆ وێنەكە پەیدا دەبێت و ئەو منداڵە بە نمونەی بەردەوامی و كۆڵنەدان ناوی دەبەن و میدیاكانی چینیش نازناوی منداڵی بەستەڵەك و بەفرینی پێدەبەخشن.

‌ 168 جار بینراوه‌
1/20/2018 10:19:04 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved