»  باران
ژنانی كورد دژی بەردەوامی دۆخی نائاسایی لە توركیا دەوەستنەوە



لە باكوری كوردستان 87 رێكخراو و كۆمەڵەی ژنان دژی درێژكردنەوەی دۆخی نائاسایی لەلایەن توركیاوە دەوەستنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش كەمپین رادەگەیەنن.
لە دژی بڕیاری دەوڵەتی توركیا بۆ درێژكردنەوەی دۆخی نائاسایی وڵات و بەتایبەت لەشارە كوردیەكاندا، 87 رێكخراو و كۆمەڵەی تایبەت بە ژنان، رۆژی 15/1/2018 كەمپینێكیان بە دروشمی "نامانەوێ دۆخی نائاسایی بە ئاسایی ببینین" ڕاگەیاند.
لە راگەیەندراوی هاوبەشی ئەو ڕێكخراوانەشدا هاتووە: درێژكردنەوەی دۆخی نائاسایی بۆ ژنان بە واتەی كوشتنە، پێویستە خۆمان ڕزگاربكەین لەم دۆخە نائاساییە كە بەردەوام لەلایەن حكومەتەوە درێژدەكرێتەوە.

‌ 907 جار بینراوه‌
1/20/2018 10:20:31 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved