»  هەمەڕەنگ
هەیفا لە لیستی (30) شۆخەكەی مێژووە





هەیفا وەهبی سەرلەنوێ دەچێتە ناو لیستی جوانەكانی جیهان و ئەمجارەیان لە رێگەی گشتپرسیەكەوە كە گۆڤاری " Top Gentlemen “ـی ئیلیكترۆنی ئەنجامیداوە دەبێتە یەكێك لە (30) مێینە هەرە جوان و ناوازەكانی مێژوو.
هەیفا تاكە ئەستێرەی عەرەبە لە نێوان ئەستێرەكانی جیهان لە نمونەی نائووم كامبڵ، جیجی حەدید، ئیشواریا رای و بیونیسە وهتد ریزبەندی نۆزدەهەمی لە ناو جوانەكانی دونیا بەدەستهێناوە. 
جگە لەوە ئەم هونەرمەندە چەندین نازناوی جوانی تری بەدەستهێناوە، بەپێی ماڵپەڕی “Abouther.com” یەكێكە لە (10) ژنە جوانەكانی جیهان، هاوبار لەسەر ماڵپەڕی “Wonderslist” یەكەمی (15) ژنی جیهانی بوو.
تەمەنی هەیفا وەهبی بەتەواوەتی نازانرێت هرچەند بەپێی هەندێك سرچاوە لە كۆتایی حەفتاكانی سەدەی رابردوو لەدایكبووە، لە كاروانی هونەریدا چەندین خەڵاتی بەدەستهێناوەو بەپیًی ماڵپەڕی AskMen.com لەناو ژنە سەرنجراكێشەكانی جیهان لە كۆی (99) ژن ریزبەندی (49)یەمینیان بووەو هاوكات لە گۆڤاری بیبۆڵی ئەمریكی لە لیستی ژنە جوان و ناوازەكانی جیهان بووە. 


‌ 745 جار بینراوه‌
1/20/2018 10:24:08 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved