»  هەمەڕەنگ
سامان هیدایەت پەیكەری هاواری ئازادی لە ئەڵمانیا دادەنێت


هونەرمەند سامان هیدایەت لە نوێترین كاریدا، پەیكەری هاواری ئازادی، لە شارێكی ئەڵمانیا دروستدەكات و لە چوار ریانی سەرەكی شارەكەش بە ئامادبوونی پارێزگای ئەو شارە دادەنرێت.
سامان هیدایەت، هونەرمەندی پەیكەرتاشی كەركوكی دانیشتووی ئەڵمانیا، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:"پەیكەرەكە گوزارشت لە ئازاری پەنابەران دەكات و ژنێكی كورد بە جلی كوردیەوە هاواری ئازادی دەكات و خێزانێكن بەدوای شوێنێك دەگەڕێن تێیدا ئازاد و پارێزراو بن، بە پشتیوانی ئەنجومەنی شارەكە پەیكەرەكەم داناوە بە ناوی هاواری ئازادی". 
بەوتەی ئەو پەیكەرتاشە، تارا شەوكەت، لە رێكخراوی بێراتونگ سێنتروم كە هاوكارێكی سەرەكی بووە لە جێبەجێكردنی پرۆژەی پەیكەرەكەدا، هەروەها باسی لەوەشكرد:"دوای خستنەڕووی بیرۆكەی پەیكەرەكەو پێشكەشكردنی بە پارێزگارو ئەنجومەنی پارێزگای مۆنهایم پرۆژەكە پەسەندكرا".
جێی باسە پەیكەری هاواری ئازادی لە هەفتەی رابرددوو بە ئامادەبونی دانیێل زیمەرمان، پارێزگاری شاری مۆنهایمی ئەڵمانی و بەشێك لە هاوڵاتیانی سەرجەم نەتەوەكان لەشارەكە پەردەی لەسەر لادرا ، تێچوی پەیكەرەكەش 250 هەزار یۆرۆ بوو كە لە دوای دوو ساڵ كاركردن پرۆژەكە هاتە بوون. 
هونەرمەندی پەیكەر تاش سامان هیدایەت، خاوەنی چەندین كار و پرۆژە بوە لە شارەكانی هەرێمی كوردستان و لە ئێستاشدا ماوەی دوو ساڵە لە شاری مۆنهایمی ئەڵمانیا دەژێت.

‌ 915 جار بینراوه‌
1/20/2018 10:24:29 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved