»  پەڕەموچ
بۆ عه‌فرین
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

باخچه‌كان له‌وێن 
ره‌نگه‌ گه‌ڵاكان هه‌ندێك تۆزاوی بن 
لێ‌ ئاسمان ده‌یانشوات 
 مه‌له‌كان ده‌فڕن و دواتر دێنه‌وه‌ 
 هه‌ندێك مه‌زرا ده‌شێوێن 
 خوێن به‌ دیواره‌كانه‌وه‌ جێ‌ ده‌مێنێ‌ 
گۆڕی تازه‌ 
له‌ سه‌ر گۆڕی تازه‌ 
نه‌مامی نوێ‌ 
 به‌ڵام عه‌فرین ناكه‌وێ‌ 
كچه‌كان ئاوێنه‌ توڕ ده‌ده‌ن و 
ده‌ست ده‌ده‌نه‌ تفه‌نگ و سرودا دبێژن 
كوڕه‌كان سینگیان به‌ گوله‌وه‌ ده‌نێن و ده‌نووسن 
" ئه‌م ناخازین شه‌ڕ " 
دایكه‌كان 
وای دایكه‌كان چه‌ند رووسورانه‌
 كولێره‌ و نان و خواردن ئاماده‌ ده‌كه‌ن 
باوكانیش نوێژی سه‌ركه‌وتن 
تفه‌نگه‌كه‌ی ئه‌بوله‌یلا به‌ ده‌ست عه‌گیدێكه‌وه‌ 
دیوانه‌كه‌ی قه‌دری جان به‌ ده‌ست عاشقێكه‌وه‌ 
ده‌نگی ته‌نبورو هه‌ڵهه‌ڵه‌ 
ده‌نگی سه‌ركه‌وتن 
من لێره‌م 
له‌ ماڵێكی ساردوسڕی ئه‌نفالستان 
 لێره‌ لای مۆنۆمێنتی ئه‌نفال و 
لای لاوانه‌وه‌كانی پوره‌ حه‌به‌ 
ره‌نگه‌ نه‌گه‌مه‌ عه‌فرین
به‌ڵام ئه‌وێ‌ كچ و كوڕی چاوگه‌ش و چه‌له‌نگی لێن 
 ئه‌وێ‌ ئاشقانی ئازادی لێن 
له‌ ته‌نیشت داره‌كانه‌وه‌ 
پاساریه‌كان مه‌خزه‌نی كچه‌كان پڕ ده‌كه‌ن له‌ فیشه‌ك و 
كاتی كلدان و شانه‌ نیه‌ 
له‌ ته‌نیشت باخه‌كانه‌وه‌ كوڕه‌كان به‌ گڕدار ده‌نووسن ئازادی  
دار زه‌یتونه‌كان چاویان بڕیوه‌ته‌ ئاسۆ 
به‌ ساڵاچوویه‌ك به‌ گۆچانه‌كه‌ی ده‌ڵێ‌ 
ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكاش پشتمان تێبكات خودا نا 
ئه‌گه‌ر ڕوسیاش درۆبكات خودا چاوی لێمانه‌ 
من دڵم له‌وێ‌ یه‌و خۆم نا 
چه‌ند ئازار ده‌چێژم وێنه‌ی مناڵێكی بریندار ده‌بینم 
 چه‌ند ناشرینه‌ ئه‌ردۆغان له‌ بریندار كردنی مناڵا 
 چه‌ند بێده‌نگه‌ دنیا له‌ مردنی كوردا 
بۆ نیكۆڵا 
 بۆ هاوڕێ‌ فه‌ڕه‌نسیه‌كه‌م ده‌نووسم 
به‌ پاتریس فرانچێسكێ‌ بڵێ‌ 
ده‌رگای لۆڤه‌ر به‌ ڕووی ئه‌و مناڵه‌دا بكه‌نه‌وه‌ 
چیرۆكی هه‌زاران ساڵ به‌رگری پێیه‌ 
با سیمۆن دۆبۆڤوار ئێستا سه‌یری كچانی دنیا بكات 
دواتر سه‌یری كچانی كۆبانی و عه‌فرین 
كچانی رۆژئاڤا 
من دورم 
به‌ڵام گوێم به‌ ده‌نگی سرودی ئازادی ده‌زرنگێته‌وه‌ 
 گوێم له‌ قرمژنی گولله‌ی سه‌ربه‌ستیه‌ 
درود عه‌فرین 

‌ 150 جار بینراوه‌
1/24/2018 8:35:51 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved