»  کوردستان
ئەتاتورك عێراق رووبەڕووی كەمئاوی دەكاتەوە
 رەوان تاڵیب



 بەهۆی بەنداوی ئەتاتۆرك كە توركیا نزیك سنورەكانی هەرێم دروستی كردووە عێراق رووبەڕووی كەمئاوی دەبێتەوەو ئەندازیارێكیش رایدەگەیەنێت:” بۆ چارەسەركردنی كەمئاوی پێویستە عێراق بیر لە شێوازێكی تر بكاتەوە”.
ئەندازیار جیهان ئیبراهیم، جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”بەهۆی ئەوەی لە مانگی سێی ئەمساڵدا ئەو بەنداوەی كە توركیا دروستكردووە  پڕی دەكات لە ئاو، ئەوە عێراق توشی كەمئاوی دەبێتەوە”، روونیشیكردەوە:”عێراق لە ئێستادا ناتوانێت ئەو رێژە ئاوەی لە توركیاوە لێی دەبردرێت چارەسەر بكات”.
بەوتەی جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی كەركوك، كێشەی كەمی ئاو كاریگەری لەسەر هەموو عێراق دەبێت نەك تەنها كەركوك، بۆیە پێویستە عێراق بەدروستكردنی بەنداوی دیكە یان بە شێوازێكی دیكە چارەسەری ئەو كێشەیە بكات، باسی لەوەشكرد:”لە حكومەتی عێراقەوە داوای راپۆرت و بۆچونی ئێمەیان كردووە بۆ ئەوەی بزانین بە چ شێوازێك هەوڵی ئەوە بدرێت كاریگەی زۆر نەخاتە سەر ئاوی كەركوك”.
جیهان ئیبراهیم، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”ئەو بابەتە نێو دەوڵەتیەو لە نێوانی عێراق و كوێت و توركیایە”.
هاوكات جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی كەركوك، ئەو دەنگۆیانەشی رەتكردەوە كە باس لە رەشكردنەوەی سەرجەم قەرزی هاوڵاتیان دەكرێت لە لایەن فەرمانگەی ئاوی كەركوكەوە، راشیگەیاند:”لە هیچ قەرزێكی هاوڵاتیان خۆش نەبووین و تەنها بۆتە قیست بۆیان و ئەو بابەتەش لە دەسەڵاتی وەزیرە نەك فەرمانگەی ئاوی كەركوك”.



‌ 562 جار بینراوه‌
1/27/2018 8:45:39 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved