نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
لە كۆی 650 مامۆستا 100 مامۆستا گەڕاونەتەوە خورماتوو
 رەوان تاڵیب



رەئوف سەعدوڵڵا، بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی كوردی لەكەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”پێنج خوێندنگەی كوردی لە قەزای دووز خورماتوو كراونەتەوە”، ئەوەشیخستەڕوو:”لە كۆی 650 مامۆستاو فەرمانبەری پەروەردەیی قەزاكەش 100 مامۆستا گەڕاونەتەوە خورماتوو”.
بەوتەی بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی كوردی لەكەركوك، سێ خوێندنگەی سەرەتایی و دوو خوێندنگەی دواناوەندی كە لە پۆلەكانی یەكی ناوەندی تاوەكو شەشەمی ئامادەییە كە یەكێكیان بۆ كوڕان ئەوەی دیكەشیان بۆ كچانە كراونەتەوەو خوێندكارەكان دەوامی تێدا دەكەن، هاوكات باسی لەوەشكرد:”رێكەوتوین تەنها بۆ ئەوەی خوێندنی خوێنكاران لە مساڵدا نەفەوتێت، تەنها تاقیكردنەوەی نیوەی ساڵ و تێكڕای دووەم ئەنجامبدەن”، وتیشی:”رێژەی ئەو خوێندكارانەی گەڕاونەتەوە خۆرماتوو نزیكەی 700 خوێندكارن و تەنها لە خوێندنگەی كوردستانی دواناوەندی 400 خوێندكار گەڕاونەتەوە كە بەشێك لەو خوێندكارانە هی خوێندنگەكانی دیكەی قەزاكەن”. 
رەئوف سەعدوڵڵا، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”بۆ ئەوەی تاوەكو خوێندكارو مامۆستاكانی قەزاكە دەگەڕێنەوە سەرجەم خوێندكارەكانمان دابەش كردۆتەوە سەر پێنج خوێندنگە”.

‌ 787 جار بینراوه‌
1/27/2018 8:46:55 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved