»  کوردستان
دەزگای داودی مەراسیمی واژوكردنی بۆ دوو چاپكراوی نوێ رێكخست




 كاتژمێر 3ی دوای نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەمەی رابردوو، لە ناوەندی دیالۆگی شاری كەركوك، دەزگای داودی بۆ گەشەپێدان مەراسیمی واژوكردنی بۆ دوو كتێب رێكخست كە لە ماوەی رابردوودا بەچاپی گەیاندبوون.
پەرلەمانتار شوان داودی سەرۆكی رێكخراوی داودی سەبارەت بە مەراسیمەكە وتی “ ئەم دوو كتێبە (ئاوڕدانەوەیەك لە شاعیرە نەناسراوەكانی كەركوك – سیروان سەرگەڵویی و كتێبی خەونە سپییەكانم- هونەرمەند نەژاد نەجم) زنجیرە 18و 19ی چاپكراوەكانی دەزگاكەمانە “.
داودی وتیشی “ لە ئێستادا ژمارە 20 لە قۆناغەكانی كۆتایی چاپكردندایە و ئەم پرۆژەیە تا چاپكردنی 24 كتێب لە بوارە جیباجیاكاندا دەڕوات و لە ئێستادا ئەو 5 كتێبەی ماوە لە چاوەڕوانی چاپكردندان و دەبێت تا مانگی حوزەیرانی داهاتوو پرۆژەكە كۆتایی پێبێت”. 
 

‌ 237 جار بینراوه‌
1/27/2018 8:47:35 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved