نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
هەر خاوەن موەلیدەیەك پارەی زیاتر وەربگرێت سزا دەدرێت
 رەوان تاڵیب



 هەندێ لە موەلیدە ئەهلییەكان دوور لە رێنماییەكان پارەی زیاتر لە هاوڵاتیانی كەركوك وەردەگرن، لێپرسراوی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەكانیش رایدەگەیەنێت:” هاوڵاتیان دەتوانن سكاڵا دژی ئەو خاوەن موەلیدانە تۆماربكەن “. 
عەدنان ئەنوەر، لێپرسراوی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەكانی كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”هەندێك موەلیدەی ئەهلی هەیە كە پارەی شارەوانی بە ئیدارەی كەركوك نادات، بۆیە بەشە گازیان پێنادرێت”، ئەوەشیخستەڕوو:”بەشێك لەو موەلیدانە پارەی زیاتر لە هاوڵاتیان وەردەگرن كە جیاوازە لەو نرخەی مانگانە لە لایەن پارێزگای كەركوك دەستنیشاندەكرێت بۆ خاوەنی موەلیدەكان”.
بەوتەی لێپرسراوی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەكانی كەركوك، هەندێك موەلیدەش هەیە كە پێان دەوترێت بازرگانیئەوان زیاتر كار بە موەلیدەكانیان دەكەن و لە ژێر كۆنترۆڵی ئیدارەی كەركوك نین، بۆیە نرخەكان خۆیان دەستنیشانی دەكەن، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”پێویستە ئەو خاوەن موەلیدە ئەهلیانەی پارەی زیاتر وەردەگرن لە هاوڵاتیان سزا بدرێن”.
هاوكات عەدنان ئەنوەر، باسی لەوەشكرد:”هاوڵاتیان دەتوانن سكاڵا دژی ئەو خاوەن موەلیدانە تۆماربكەن و تاوەكو لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بكرێت”. 

‌ 964 جار بینراوه‌
1/27/2018 8:48:36 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved