نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
تەندروستی كەركوك وەرگرتنی پارە لە پێشمەرگە رەتدەكاتەوە
 رەوان تاڵیب



 بە وتەی بەرپرسێكی تەندروستی كەركوك، تائێستاش پارەی پسولە لە پێشمەرگەو كەسوكارەی وەرناگیرێت، راشیدەگەیەنێت:” بەهۆی زۆری خەرجییەكانمانەوە پرۆژەیەكمان هەیە بۆ ئەوەی پارە لە تەواوی هێزە ئەمنییەكان وەربگرین.
دكتۆر بورهان عومەر رەشید، بەڕێوەبەری بەشی تەندروستی گشتی لە فەرمانگەی تەندروستی كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەكەن لە نەخۆشخانەكانی كەركوك پارەی پسولە لە پێشمەرگە و كەسوكاری پێشمەرگە دەسەندرێت دوورن لە راستییەوە”، ئەوەشیخستەڕوو:”پارە جگە لە كەسوكاری پێشمەرگە لە سوپاو حەشدیش وەرناگیرێت بەهەمانشێوەی پێش رووداوەكانی دوای ریفراندۆمەكەی ساڵی رابردوو”.
بەوتەی بەڕێوەبەری بەشی تەندروستی گشتی لە فەرمانگەی تەندروستی كەركوك، لە ئێستادا وەكو فەرمانگەی تەندروستی كەركوك پرۆژەیەكمان هەیە بۆ ئەوەی پارە لەسەرجەم سلكە ئەمنییەكانی وەكو پێشمەرگەو سوپا و حەشد وەربگرین، روونیشیكردەوە:”ئەوەش بەهۆی زۆری خەرجیەكانمانەوەیە، ئەمەش بە هەماهەنگی ئیدارەی كەركوك، بەڵام تاوەكو ئێستا ئەو پرۆژەیەمان پێشكەش نەكردوون”. 
دكتۆر بورهان عومەر، باسی لەوەشكرد:”بەهەمان شێوەی ساڵانی رابردوو پارە لە پێشمەرگەو كەسوكارەكەی وەرناگیرێت، ئەگەر حاڵەتێكی واش هەبوبێت ئەوە توندڕەوی نەتەوەییە”، وتیشی:”هەر كەسێك ئەو كارەی كردبێت پێویستە سكاڵای لەسەر تۆمار بكرێت تاوەكو ئێمە لپێپرسینەوەی پێویستی لەگەڵ ئەنجامبدەین”. 



 

‌ 975 جار بینراوه‌
1/27/2018 8:49:11 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved