نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
داوای دابینكردنی سندوقی دەنگدان بۆ كەركوكییەكانی هەرێم دەكرێت
 رەوان تاڵیب



یەكێتی لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ ئەوەی لە رۆژی هەڵبژاردندا سندوقی دەنگدان بۆ ئاوارە كەركوكییەكانی نیشتەجێی هەرێم هاوشێوەی ئاوارە عەرەبەكان دابنرێت و بەرپرسێكی یەكێتیش رایدەگەیەنێت:” رێگە نادەین لە كاتی هەڵبژاردن ئاستەنگی بۆ كورد لە بازگەكان دروست بكرێت”. 
یاسین عەزەدین، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”ئەو دەنگدەرە كەركوكیانەی لە شارەكانی هەرێمی كوردستانن، هەوڵمانداوە وەكو ئاوارە مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت لەلایەن كۆمسیۆنەوە تاوەكو بێبەش نەبن لەمافی دەنگدان”، ئەوەشیخستەڕوو:”بەهۆی داخستنی رێگاكەیانەوەو كە خۆشیان ماڵیان لەوێیە پێویستە سندوقی دەنگدانیان بۆ ببردێتە ئەو شارەی كە ئێستا لێی نیشتەجێن”.
بەوتەی جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، وەڵامی زۆر بەتوندمان دەبێت لە ئەگەری ئەوەی بازگەكانی كەركوك لە رۆژی دەنگدان ئاستەنگی بۆ هاوڵاتیان دورستبكەن بەتایبەتی لە لایەن ئەو هێزانەی كە بازگەكان بەڕێوە دەبەن، هاوكات باسی لەوەشكرد:”ئەگەر كارێكی وابكەن ئەوە دەبێتە لایەنگری بۆ لایەنێك دژی لایەنێكی دیكە، ئەوەش رێگە پێدراو نیەو رێگەیان پێنادەین”. 
یاسین عەزەدین، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”لە رۆژانی هەڵبژاردنیش بە هیچ شێوەیەك ناهێڵین دیاردەی سەربازی بە ناو شاردا دیاربێت”، وتیشی:”لە ئێستادا ئاوارەی عەرەب لە هەولێر و سلێمانی بوونی هەیە، بۆیە چۆن بۆ ئەوان سندوق دادەنرێت ئەوە پێویستە بۆ كوردیش دابنرێت”.

‌ 902 جار بینراوه‌
1/27/2018 8:50:26 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved