»  کوردستان
تائێستا هیچ پەرەسەندنێكی نوێ بۆ دانانی پارێزگاری كەركوك نییە
 رەوان تاڵیب



ئەڵماس فازڵ: لە دوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە چەند ئەندامێكی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگا سەردانی كەركوكیان كردووە


بە وتەی بڕیاردەری ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، لە ئێستا هیچ سیناریۆیەكی نوێ بۆ دەستبەكاربوونەوەی ئەنجومەن و دانانی پارێزگار نییەو عەرەب و توركمانیش ئەم دۆخە بەدەستكەوت بۆ خۆیان دەزانن.
ئەڵماس فازڵ، بڕیاردەری ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”هیچ هەنگاو و سیناریۆیەكی نوێ نیە بۆ دەستبەكاربونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و دەستنیشانكردنی پارێزگاری نوێ بۆ شارەكە”، ئەوەشیخستەڕوو:”ئەندامانی عەرەب لە ئەنجومەن ئەم دۆخە بەدەستكەوت بۆ خۆیان دادەنێن و دەوامی ئەنجومەنیش ناكەن، هاوكات ئەندامانی توركمانیش لە نێو خۆیاندا پەرتەوازەن، بەڵام ئەوەش بەدەستكەوت دەزانن كەدەسەڵات لای كورد نەماوە”.
بەوتەی بڕیاردەری ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، بەشێك لە ئەندامانی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگا پێیانخۆشە بێنەوەو بەشداری كۆبونەوەی ئەنجومەن بكەن و بڕوایان بەخەباتی مەدەنی هەیە، بەڵام لەسەر بڕیاری حزبەكەیان نایەنەوە، هاوكات باسی لەوەشكرد:”چەند ئەندامێكیشیان لە دوای رووداوەكانیش لە كەركوك بوونەو نەهاتوونەتە ئەنجومەنی پارێزگا “. 
ئەڵماس فازڵ، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”نەهاتنەوەی پارتی تەنها بۆ شكاندنی كەركوكە، ئەگینا ئەندامانیان لە بەغدان و دەروازەكانیش رادەستی عێراق كراوەتەوە”.

 
 



‌ 889 جار بینراوه‌
1/27/2018 8:52:14 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved