»  کوردستان
بەرێژەی 57 % ی هاوڵاتیانی كەركوك ناوی خۆیان لە بایۆمیتری دەنگدان تۆماركردووە
 رەوان تاڵیب




تائێستا 57%ـی هاوڵاتیانی كەركوك ناوی خۆیان لە بایۆمیتری دەنگدان تۆماركردووەو بەڕێوەبەری ئۆفیسی كۆمسیۆنی كەركوكیش رایدەگەیەنێت:” لە نوێكردنەوەی بایۆمیتری كەركوك لە پێشەوەی شارەكانی عێراق و هەرێمی كوردستاندایە”.
قەیس محەمەد، بەڕێوەبەری ئۆفیسی كەركوكی كۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”تاوەكوك ئێستا بە رێژەی 57% هاوڵاتیانی شاری كەركوك بەشداری نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەرانیان لەسەرجەم بنكەكانی ناو شاردا كردووە”، ئەوەشیخستەڕوو:”بۆ تۆماركردنی بایۆمیتری، كەركوك لە ئاستێكی باش و پێشەوەی سەرجەم شارەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانیشدایە”.
بەوتەی بەڕێوەبەری ئۆفیسی كەركوكی كۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، لە ئێستادا بنكەی تۆماری نوێكردنەوەی دەنگدان جگە لە ناو شاری كەركوك لە قەزای حەویجەش كراوەتەوەو هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی بكەن، هاوكات باسی لەوەشكرد:”لە ناو كەركوك 43 بنكە هەیە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان سەردانی بكەن و كارتەكەیان نوێبكەنەوە”.
قەیس محەمەد، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”بەهۆی ئەوەی رۆژانە گۆڕانكاری بەسەر ئەو سەردانانەی هاوڵاتیان لەسەرجەم شارەكانی عێراقدا دێت، ناتوانرێت بە رێژەیەكی دروست دەستنیشانبكرێت كە كەركوك لە پلەی چەندەم شاردایە”.




‌ 978 جار بینراوه‌
1/27/2018 8:53:04 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved