»  کوردستان
دەستەیەكی 11 كەسی بۆ بەڕێوەبردنی یەكێتی پێكدەهێنرێت




لە كۆبونەوەكەی پێنجشەممەی رابردووی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بڕیاردرا بە رەسمی ئۆرگانێك نەمێنێت بەناوی مەكتەبی سیاسی و لەبارەی بەڕێوەبردنی حیزبەكەوە تا بەستنی كۆنگرە بڕیارە ئەمڕۆ سەركردایەتی لە كۆبوونەوەیەكدا دەستەیەكی 11 كەسی بۆ بەڕێوەبردنی یەكێتی پێكبهێنرێت.
سەرچاوەیەك لە كۆبونەكەی پێنجشەممەی رابردووی ئەنجومەنی سەركرایەتی یەكێتی بۆ (هـەواڵ)  ئاشـكرایكرد” كۆبونەوەكـــە 5 / 3 / 2018ی وەكو كاتی بەستنی كۆنگرە دیاری كردو بڕیاردرا بە رەسمی ئۆرگانێك نەمێنێت بەناوی مەكتەبی سیاسی و كەسیش بۆی نییە لەژێر ئەو سیفەتەدا لێدوان بدات”.
بە پێی زانیارییەكانی (هەواڵ) تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە پرسی بەڕێوەبردنی یەكێتی بوو تا بەستنی كۆنگرە، لەو بارەیەوە سەرچاوەكە ئەوەی ئاشكراكرد “ لە كۆبوونەوەكەدا دوو رەئی هەبوون بۆ بەڕێوەبردنی یەكێتی، یەكەمیان ئەوەبوو جێگری سكرتێرو سەركردایەتی ئیدارەی یەكێتی بكەن، بۆچوونی دوەمیش كە رەئی زۆرینەبوو دەستەیەكی 11 كەسی پێكبهێنرێت تا بەستنی كۆنگرە كارەكان بەڕێوەبەرن كە زۆرینەی ئەندامان لەگەڵ رای دووەمدا بوون، بەڵام كۆبوونەوەكە دواخرا”.
بەوتەی سەرچاوەكە بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 27/1 سەركردایەتی لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار ِلەسەر هەڵبژاردنی دەستە 11 كەسییەكە بۆ بەڕێوەبردنی یەكێتی بدەن.

‌ 380 جار بینراوه‌
1/27/2018 8:53:32 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved