نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  پەڕەموچ
لە ئامێزی شەودا
شەوبۆ سەودایی

چیرۆكی من و تۆ قەت كۆتای نایەت
چونكە دەستپێكێكی سەرەتای نییە
شەوی من لە ئێوارەدا دەست پێناكات
سبەینان لە ترسی تیرەكانی خۆر راناكات
بە ژاوەژاوەكەی فریو ناخوات
دڵ بە رۆشناییە كەم خایەنەكەی نادات
شەوی من
لە ساتەوەختی ونبوونی مندا
دەست پێدەكات،
لە ساتی دۆزینەوەمدا كۆتای دێت‌
وااااای ! من قەت نادۆزرێمەوە...
لە ساتی دۆزینەوەمدا وندەبم
لە ساتی ونبوونمدا دەدۆزرێمەوە
من دۆزراوەیەكی چەند ونم!؟
شەو ؟ بۆ !؟
تۆ بۆ بویتە سەرەتای من !!؟
بۆ لە سەرەتای مندا دەست پێدەكەیت؟
ساڵەهای ساڵە بەناو مندا دێی و دەچی
ساتێ مانگم لێدەشارییەوە 
ساتێ لە ئامێزی تەمێكی تاردا
جێم دەهێڵی
شەوان لە ئامێزی خۆت
دەمخەوێنی 
سبەینان لە كەلاوەیەكی چۆڵدا
جێمدەهێڵی..!
كە شەوان بەدەم گوێگرتن
لە جریوەی ئەستێرەكان 
بەدزی منەوە
بۆ ئاوابوونی من دەگریت
سبەینان دڵۆپە شەونمەكانت
بەسەر پەڕی گۆنامەوە جێدەمێنێ ....!
دەبینی!؟
من و تۆچەندە دوور و نزیكین لەیەك ؟
خەڵك لە تاریكای تۆ و
لە بێدەنگی من هەڵدێن
كەس تیشكی ناو تاریكاییەكانی تۆ نابینێ
كەس وتەی ناو بێدەنگیەكانی من نابیستێ
سەیركە هیچ كەسێ نییە لە دەورمان
سەیركە چۆن لە تەنهای یەكدا جێماین
نازانم..!؟
چۆن خۆتت لە ناو مندا بینییەوە !؟
چۆن منت لە ناو خۆتدا شاردەوە!؟
من و تۆ تاكە دژیەكین لە ناو یەكدا..
حەقیقەتی بوونی یەكتر هەڵدەماڵین
تۆ بەدەم ئاوابوونی منەوە هەڵدێی
من بەدەم هەڵاتنی تۆوە ئاوا دەبم
هەموو شەوێ، من تۆ جێدەهێڵم
كەچی تۆ لە ناو مندا جێدەمێنی...

‌ 886 جار بینراوه‌
1/27/2018 8:55:30 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved